دکتۆر و فیتەر 😂
دوو سێ ڕۆژ پێش جەژنەی ، چرقەی نێڕوانێ بوو دەهاتمەوە ، لەڕێیێ تڕومبێلەک عاتل ببوو وەکی زەینێ خۆم دایێ دەبینم دختۆرەکی برادەمە لەدیار تڕومبێلی ڕاوەستایە نە حەول نەقوەت سەری لەدیاری دەخوراند ، ئەمنیش ڕامگرت ، پڕماندایەکتری ئەولا ئەولای یەکترمان عەدمکرد لەگەر ماچان ، گۆتی ئەتوو لەکێ لۆمن پەیدابووی خدری زیندەی چی مارەوەدان ،
ئەمنیش گۆتم گەلە کەیفت بە وەزعەکەی نێ ئەمنیش چی لێنازانم ،
گۆتی دەزانم بەس هەر فەراحەتیە ،
گۆتم دەبا جارێ مندارەکانت بێنە ناو تڕومبێلی من بڕەک فێنکیان ببیتەوە دوایێ عیلاجەکی لە تڕومێلی دەکەین ،
گۆتی مشکیلەی منداران نیە ئەلعان خوشکی دێتە دووی دەیباتەوە ئەتوو عیلاجەکی لەمن بکە ،
بەهەزار حاری تڕومبێلمان گەیاندە سناعەی ، بردمانە کن فیتەرەکی ،
کوڕژگۆکەک لە سونعی مندارەکانم هات سەری بردە ناو مەکینەو وایەری تڕومبێلی گۆتی ئەوە ئەقری ڕاوەستایە ،
دکتۆر گۆتی ئەوجا چەندی دەوێ ، چاک بیتەوە ،؟
گۆتی نازانم با بابم بێ ،
بابی هات گۆتی ئەقری ئەوسەیارانە گرانە ئەگەر بەدەستیش کەوی باشە بە هەمووی بەکۆمپیتەر و ئەبدێت و بەهەق دەستەوە بیست وەرەقەی دەوێ ،
دختۆر گۆتی کاکە ئەمن دختۆرم بەیەک مانگی ئەوەندەی وەرناگرم ئاخر کو ئەوها دەبی ،
وەستاش گۆتی ئەوجا کێ گۆتی ببە دکتۆر مستەقبەلی خۆت بفەوتێنە ، لۆ خۆت ببایە فیتەر
بهروار: 26/09/2023
366 جار خوێندراوهتهوه
|