فریاکەوە باوکت سووتا 😂

برادەرێکمان ووتی باوکم دوو ژنی هێنا بوو هەمیشە ماڵمان ئەتگوت جەنگی مەغۆلەکانە .....
ڕۆژێک باوکم جەڵدە لێیدا و مرد..
دایکم و باجیەکەم دایمە مونافەسەیانە لەسەر ئەوەی کامیان زوو بچێتە سەر قەبرەکەی... لەم چەند ڕۆژەیا باجیەکەم سێ شوشە گوڵاوی بردبوو کردبوی به سەر قەبرەکەی باوکمەوە، دایکم پێیزانی گڕی گرت، ووتی خێراکە ئەچین بۆ بازاڕ ئیشم هەیە، منیش ئەمزانی مەسەلە چیە، بەڵام هیچم نەووت، کاتێک چوینە بازاڕ دایکم یەك دەبەی ١٠ لیتری گوڵاوی کڕی، بۆ دوو ڕۆژ دوای ئەوە جومعە بوو، بەیانی زوو ووتی بابچین بۆسەر گۆڕەکەی باوکت، کاتێک ڕۆیشتین ئەوەندەی پەلە بوو ، نەیهێشت بگەمە نزیک سەرقەبرانەکە ووتی بوەستەو ئەو سنوقەم بۆ بکەرەوە هەتا تۆ سەیارەکەت پارك ئەکەی من ئەگەمە سەر گۆڕەکەی( لەڕاستیشدا پەلەی ئەوەی بوو نەوەک باجیەکەم پێش ئەو بگات)
کاتێکم زانی دایکم لەسەر گۆڕەکەوە هاواری لێهەستا و ووتی فریاکەوە باوکت سوتا، ووتم باوکم مردووە سوتانی چی؟
تەماشا ئەکەم بەڕاستی گڕ لەقەبرەکەی بەرزئەبێتەوە، تومەس لەسندوقی سەیارەکەما دەبەیەک بەنزینی تیابوو لەجیاتی گوڵاوەکە لەپەلەپەلیا ئەوەی بردوە و خێرا کردویەتی بەسەر گۆڕەکەیاو بغوردێکی داگیرساندوە و قەبرەکەش کڵپەی کردووە..
فەقیرەی ناهێڵن لەقەبرەکەشا بسرەوێ و ئیسراحەت بکات.
به‌روار:  25/09/2023
158   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1032
کۆی سه‌ردان:   28723084