کاندید و ئاوی گوندەکەمان

کابرایەک خۆی لۆ هەڵبژاردن "کاندید" کرد،ئیدی چوە لای شێخی گوندی و پێی گۆت:
یاشێخ ئەگەر ئەمن لە دەنگدانی "سەربکەوم"، "ئاوی خاوێن لۆ گوندەکەی ڕادەکێشم" قابیلە لێ بگەڕێم کەسو کاری من لە ئاوی پیسی ڕووبار ئاو بخۆنەوە !

واللە شێخ سوپاسی کرد وپێی گۆت "هەی ئافەرم" ئەوە لەچاکەو پیاوەتی خۆتە..
والحاسری کابرای کاندید "بردیەوە" ولە پاشان" بزر بوو" و سەری لێنەدانەوە !
الموهیم "چارساڵەکە تەواو بوو"،دیسان هاتەوە لای شێخی گوندی وهەمان مەوزوعی جارانی دووبارەکردەوە،ئیدی شێخ نەیکردە نامەردی "جامە ئاوەکی پیسی" لە ڕووبارەکە لۆی هینا کە خەرکی گوندی ئاویان لێدەخواردەوە..
ئەویش سەری سورما !
ئەگەر بیخوات نەخۆش دەکەوێ...
ئەگەر نەیخوا ئەوە لەپێش خەرکی شەرمەزار دەبێ !
والحاسڵ کابرا دەستی بە"گریانێ" کرد..
شێخ گۆتی: خێرە ئوستاز لۆ دەگری؟
کابرا گۆتی " تێنویی خەرکی قەراتێم بیر هاتەوە، کاتێک هۆلاکۆ گەمارۆیدابوون "..
لۆیە نەم توانی ئاوەکە بخۆمەوە !
ئیدی گەورەی گوندی هەستاوە سەر پێ و "نیوچەوانی ماچکرد"و "لەگەری گریا" و خەرکی گوندەکەش هەموویان لەگەری دەگریان و "دووبارە هەڵیان بژاردەوە"!!
و ژیانەکی خۆشێان بەسەر برد !
خەرکی گوندەکەش بەردەوام بوون لەخواردنی ئاوە پیسەکە !!!!
مونزیر هەولێری
به‌روار:  18/09/2023
341   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   607
کۆی سه‌ردان:   29665658