بۆ ژینا ئەمینی🖤

تاڵ بەتاڵی بسک و زوڵف وقژت
نەخشی پەروەردگارە
بەئازادیش تۆی خستەسەر
نەخشەی ووڵاتی سێدارە
ڕۆژێک دادێت لە دادگای پڕعەدالەت
لەبکوژانت دەپرسن
بأي ذنب قتلت
ئەوسا زوبان نایەتە گۆ
دەپچڕێ پەتی درۆ
ئەمجارەش ژن پێش قەتارە
بۆ ڕزگار بون لەو ژینە دژوارە
 هاوارەکا پڕ بەقوڕگی ئازادی
خۆی ڕادەپسکێنێ لەجەورستەم ونادادی

بەخانمە شەهید ژینا ئەمینی پێشکەشە
ئەبوبەکر هەڵەدنی
به‌روار:  14/09/2023
266   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   652
کۆی سه‌ردان:   29665497