هەموو كارێكی مەزن قاچێكی لە مەرگدایە
كاری مەزن ئەو كارە نییە كە دەژی و دەژی و دەژی، بەڵكو كارێكە دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە، دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە، دەمرێت و زیندوودەبێتەوە. كاری مەزن شتێكە وەك مرۆڤ خۆی، نامەردەكان بەر تانەی دەدەن، كەسە خراپەكان بەر خەنجەری دەدەن، بێشەرەفەكان لە خاچی دەدەن. دەمرێت و جێماندەهێڵێت، دەڕوات، وندەبێت، دەفەوتێت، بەڵام لە ناكاو بە جۆرێك لە جۆرەكان لە جێگایەكی ترەوە دێتەوە، تا نەشمرێت نازانین كە بۆ هەتا هەتایە زیندووە. وەك مرۆڤی مەزن كە دەبێت بمرێت بۆ ئەوەی بزانین زیندووە.
جەلادەتی کۆتر
بهروار: 11/09/2023
107 جار خوێندراوهتهوه
|