بەلجیکا/قاچاخچیەکی کورد " هیوا ڕەحیم پور" دادگایی کرا
قاچاخچیەکی کورد " هیوا ڕەحیم پور" دادگایی کرا
دوێنێ چوارشەمەە هیوا ڕەحیم پور لە گەڵ بیست کەسی تردا لە دادگای شاری بورج لە بەلجیکا دادگایی کران .
هیوا ڕەحیم پور ساڵی پار لە لەندەن لە لایەن ئەفسەرانی nca ەوە دەست گیر کراوە .
ئاژانسی هەوای سکای ڕاپۆرتێکی وردی لە سەر دادگاییەکە بڵاوکردۆتەوە تیایدا هاتووە : هیوا ڕەحیم پور لە فەرنسا ناوێکی تری هەبوو وپێی وتراوە حەمە خۆشناو ، هەرچەندە ساڵی پار تەمەنی بووە بە سی ساڵ بەڵام مناڵ تر دەردەکەوێت و لەشولارێکی لاوازی هەیە .
لەم کەیسەدا نزیکەی بیست کەس لەبەردەم دادوەردا ئامادەکراون دوێنێ چواشەمە لە شاری بورجی بەلجیکا کە هەریەکەیان و جۆرێک هاوکاریانکردووە لە پرۆسەی کڕین و ئامادەکردنی چوپە بەلەمو گەیاندنی بەسەر ئاوو نەفەر کۆکردنەوەو ڕەوانە کردنیا بۆ بەریتانیا ، هەندێکیان وەکو هیوا دەست بەسەرنو لەزیندان هەندێکی تریشیان بە کەفالەت ئازادن و لە دەرەوەن .
هەر کاتی دەستگیرکردنی ئەم گروپەدا کۆگایەکی چوپە بەلەمیش دەستی بەسەردا گیراوە .
کەسێکی تر بەناوی ڕێبەند عوسمان کە نیشتەجێی ئەڵمانیایە دەست بەسەرەو گیراوە لەبەر ئەوەی چوپە بەلەمەکان لە ئیبەی بەناوی ئەمەوە ئۆردەر کراوە کڕدراوە .
لە بەدواداچونەکانیاندا لەم کەیسە پۆلیس دەستی گرتووە بەسەر نامەی سەوتی و ڕەنگی و نووسینەکی حەمە خۆشناو کە لەگەڵ نەفەرەکان قسەی کردووە کاتێک لە سەر بەحر بوون خەریکی سەرکەتوون بوون.
لە نامەکانی نێوان هیواو نەفەرەکاندا هاتووە نەفەرەکان ترساون وتۆیانە مەکینەی بەلەمەکە خراپ بەردەوام دەکوژێتەوە بەڵام حەمە خۆشناو پێی ووتون بڕۆن ڕێگەکە دوورنیە شەش سەعاتێکە دەگەن .
لە ڕاپۆرتەکەی سکای نیوزدا نەهاتووە ئایا حوکم دراون دوێنێ چوارشەمە یان نا و دادگایەکە گەیشتۆتە کوێ .
کەسێکی تر وتەی لێ وەرگیراوە بەناوی عەدوڵا کە تۆمەتبارە بەوەی بەڤان چوپەکانی گەیاندۆتە سەر ئاو
ئامادەکردنی هەورامان نیعمەت
بەریتانیا
بهروار: 07/09/2023
129 جار خوێندراوهتهوه
|