خۆزگە هەموویان گەواد بوونایە

ئەبێ ئەو بەرپرسە باڵایەی هەرێم کێ بێت شەوە شەوە ژنەکەی ئەدۆڕێنێ ؟؟؟

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەوە ، هەر بەرپرسێکی باڵای هەرێمم بەرچاو دەکەوێت وادەزانم پێرێ ژنەکەی دۆڕاندوەو دوێنێ شەو تابەیانی لە لای هاوڕێ براوەکەی بووە .

لە ئێستادا هەموو بەرپرسە باڵاکانی هەرێم لە ژێر پرسیاردان و چاوی گومانی گەوادیان لەسەرە .

لەلای من ئێستا هیچ بەرپرسێک ناتوانرێ بە گەواد ناوزەد بکرێ و هەمووشیان گەواد و قوماچین تاوەکو گەوادە ڕاستەقینەکە ئاشکرا دەکرێ .

لێرەوە ئەرکی قورسی میدیاو ڕۆژنامەنووسی ڕاستەقینە دەردەکەوێت ، سەدان کەناڵی ڕاگەیاندنو ڕۆژنامەنووس لەهەرێمدا هەیە پێویستە بەدواداچوونی ورد بکەن و گەواد  ئۆرجیناڵەکە ئاشکرا بکەن ، بۆ ئەوەی هەموو ئەوانی تر وەکو گەواد نەیەنە بەرچاوی خەڵک .

هەڵبەتە تاوان هەر تاوانە ، ئیتر دزی بێت یان گەوادی یان قومار  یان بازرگانی تلیاک یان گەندەڵی .... هتد بەرپرسانی پلە باڵای هەرێم ئەگەر گەوادیش نەبن دزن ،، دزو گەوادو هتد جیاوازیەکی وای نیە بگرە گەوادیەکەیان تەنها ژنەکەیان باجەکەی ئەداو عەزێتی جەستەیی و دەرونی ئەکێشێ بەڵام دزی و گەندەڵیەکەیان مایەی عەزاب و چەرمەسەرییە بۆ گەورەو بچوکی کۆمەڵگا.

خۆزگە هەموویان حیزو گەواد بوایەن بۆ خۆیان بەڵام دزو گەندەڵ و خیانەتکار نەبوونایە .

هەورامان نیعمەت

بەریتانیا

به‌روار:  05/09/2023
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   753
کۆی سه‌ردان:   30003650