سەرۆکوەزیرانمان بە فتوای ئیمام جومعە بە کوشت دا

باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران دەڵێ:
میرزا ئەبو قاسم فەراهانی ناسراو بە " قائم‌ مقام فراهانی " سەرۆک وەزیرانی سەردەمی محمد شای قاجار، تاکە ئێرانی نیشتمانپەروەر بوو کە ئێمە نەمانتوانی بیکڕین. هەر بەرتیلێک کە داومانە پێی، ئەو داوێتی بە پاشا..
لەکۆتاییدا نامەیەکم بۆ حکومەتی باڵای بەریتانیا نوسی و داوای پارەم کرد بۆ کوشتنی. دوای ناردنی پارەکە، چوومە ماڵی ئیمامی جومعە لە تاران و هەندێکم دا بە خۆی و هەندێکم دا بە پیاوەکانی، وتم؛ با "تەکفیر"ی بکەن.
رۆژی دواتر کە هەینی بوو لە هەموو مزگەوتەکانی تاران مامۆستایانی ئاینی چونە سەر مینبەر و هاواریان دەکرد ئەی موسڵمانان وەرن با فریای خۆمان بکەوین لەدەستی ئەم کافرە، چونکە کار بەحوکمی ئیسلامی ناکات. 
نارەزایەتی و دەنگی خەڵک بەرزبووەوە، شا ناچاربوو لە پۆستەکەی دوریبخاتەوە، دوای هەفتەیەک شا-یان ناچارکرد فەرمانی کوشتنی دەربکات.
دوای کوشتنی ئەو پیاوە مەزنە سواری ئەسپ بووم تا کاردانەوەی خەڵکی شارەکە ببینم. ئەم خەڵکە گەمژە و نەفس نزمەم بینی کە وەک ئەوەی جەژن بێت و باوەشیان بەیەکدا دەکرد و پیرۆزباییان لەیەک دەکرد بەبۆنەی کوشتنی "فەراهانی" کافرەوە.!

وەرگیراوە
به‌روار:  03/09/2023
214   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1084
کۆی سه‌ردان:   28453009