بەکر عەلی ئەو شاعیرەی بە تەنەکەی خۆڵ دەژیان
ساڵیادی 1994.9.1
هونەری سندی هاوڕێی شەهید بەکر شاگرد دەبێ لە چێشتخانەکەی " ئەزمڕی عەبدوڵا ئەژدەر".
ڕۆژانە کە تەواو دەبن لە ئیش هەموو خواردنی ناو تەنەکە خۆڵەکەی چێشتخانەکە کۆدەکاتەوە و، دەیبات بۆ ماڵی بەکر عەلی.
ڕۆژێکیان کاک ئەزمڕ کە هونەر دەبینێ و لێیدەپرسێ: ئەم پاشماوەیەت بۆ چیە؟
هونەریش چیرۆکی نەبوونی و هەژاری بەکر عەلی بۆ دەگێڕێتەوە.
ئەزمڕیش دەڵێ: واز لە تەنەکەی خۆڵەکە بێنە.
مادام ئەوان خێزانێکی پێنج کەسین، ڕۆژانە خواردنی پێنج نەفەریان بۆ بەرەوە.
شەهید بەکر عەلی شاعیر دەڵێ:
نیوە شەوەو
شارێک نوستوەو نەنوستووم
نیوە شەوەو،
نازانم ئەم شەوی هەتەر
ئادەمی کام سەدەی حەوا
پەلی گرتووم؟
چ یاقوتێ ونی کردووم؟
سا یوسفی وڵاتی ملیۆنەها بیر
شاعیری شێت
بنوو ئاخر لەم میسری
ملیۆن بیرەیا
کام زوڵێخا...
کام یاقوب وبیرو برا..
لە تەنیایی و
گریانی"یوسف"یت ئەگات؟
ئەم سەدەیە
سەدەی دۆلارو قەحبەیە
دەسا ئیتر
کێ ئاگرو گوڵ و تاڤگە
بۆ سبەینێی"یوسف"ئەبات؟
مالمۆکورد
بهروار: 01/09/2023
370 جار خوێندراوهتهوه
|