"ئای مامۆستا گیان؛ خۆزگه ئه‌وه‌نده كه‌ر نه‌بوویتایه"
ساڵی (1975 - 1977)، جوتیارێكی هاوڕێم هه‌بوو له یه‌كێك له گونده‌كانی ئالان‌و سیوه‌یل، به‌ناوی حه‌سه‌ن. زۆرجار یه‌كترمان دهبینیو من باسی (شۆڕشی نوێ)م بۆ ده‌كرد، كه ئه‌مجاره‌یان وه‌كو جاره‌كانی تر نابێت، هه‌ژاران‌و نه‌داران شۆڕ‌شیان ده‌كه‌وێته دهستو رێگه نادرێت ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ له‌سه‌ره‌وه بن‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن. له‌مه‌ودوا كه‌س ناتوانێت به‌ناوی شۆڕشه‌وه هه‌ژارو ره‌نجده‌ر بچه‌وسێنێته‌وه. ئه‌وه‌نده‌م رست كابرا بۆژوو بوو، گوتی: "ئای مامۆستا گیان! خۆزگه ئه‌وه‌نده كه‌ر نه‌بوویتایه!".
من راچه‌نیم! چونكه ئه‌و جۆره سوعبه‌تمان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نه‌بوو.. ئه‌و له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو: تۆ به هه‌موو ئهقڵێكتهوه ده‌ته‌وێت هه‌ژارو چه‌وساوه‌و رهشو رووت شۆڕش بكه‌ن، ئاغا‌و دهرهبهگو ده‌وڵه‌مه‌ندیش ببنه ژێر ده‌سته‌و كز كز دابنیشن له سای دیواران‌و ده‌ست به كڵاوهكهیانهوه بگرن‌و زرته‌ی چاویان بێت.
ئاغا‌و دهرهبهگو ده‌ستڕۆیشتو، چهكو پاره‌یان هه‌یه، سه‌دان پیاویان هه‌یه، شاره‌زایی ته‌واویان هه‌یه چۆن ده‌ست به‌سه‌ر شۆڕشدا بگرن. من‌و تۆ هه‌ر له‌وه شاره‌زاییمان هه‌یه قوربانی بدهینو خۆمان به كوشت بدهینو خهڵكیتر بكه‌ینه كه‌ڵه‌گای خۆمان‌و قوڕ به‌سه‌ر خۆماندا بكه‌ین!.
سه‌رچاوه: مامۆستا جه‌عفه‌ر (فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د): به خه‌ونی گه‌وره‌وه كه‌وتینه ڕێ، بیره‌وه‌ری، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، 2020، لاپه‌ڕه (120و 121).
بهروار: 02/09/2023
181 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|