داخوازیەکانی شاکر فەتاح لە نوری سەعید

ئەوکاتەی کە بەڕێوەبەری شارۆچکەی ئاکرێ بووم نوری سەعید هات بۆ ئەو دەڤەرە، دوو شەو لە ماڵی خۆمان میواندارییەکی شاهانەمان کردن، چونکە لە ئاکرێ هۆتێل نەبوو، کاتێك کەویستی بگەڕێتەوە، گوتی: شاکر چیت دەوێ بۆت بکەم؟ دەی بڵێ.... ئەو وای زانی من دەڵێم بمکە بەجێنشین (قائمقام) یان پاداشتێکم بدەرێ. پێم گوت؛ بەگم دەمەوێت لەم دەڤەرە وەکو ناوچەکانی سلێمانی خۆێندنی سەرەتایی بکەین بە کوردی وجادەی موسڵ-ئاکرێ قیرتاو بکرێت. هەندێ داماو گوتی ئافەرین شاکر تۆ شایانی هەموو شتێکیت دەبڕۆ خێرا دوو داوا کارییم بە ناوی خەڵکی ناوچەکەوە بۆ بنووسە و   بیهێنە! 

داواکارییەکانم خستە بەردەستی و لەسەر داواکارییەکەی خوێندنی کوردی بۆ بەڕێوەبەری پەروەردە( مدیر معارف)ی موسڵی نووسی بۆ( بۆجێبەجێ کردن!)، بەڵام بۆ قیرتاو کردنی جادەکە گوتی ئەبێ ئەمە لە پەرلەمان باس بکەم هەتا لە میزانیەی ساڵی نوێدا پارەی بۆ تەرخان بکەین.
 
ماوەیە دواتر چومە لای (مدیری مەعاریف)ی موسڵ کە کابرایەکی عەرەبی چارە گران بوو.کەداواکەم خستە بەر دەمی و واژۆی نوری پاشای بینی، لە جێگەکەی خۆی هەستاو لە تەنیشت خۆیەوە داینام. گوتی: ( تۆ چی پێشنیار دەکەی پێکەوە جێبەجیێ دەکەین و پێویستە هەردووکمان هاوکاری بکەین بۆ ئەوەی پرۆگرامی خۆێندنەکان بکەین بە کوری ).

 هەروایش بوو ساڵی خۆێندنی نوێ بە کوردی دەستی پێکرد، بۆ ماوەی شەش مانگیش بەردەوام بوو. لە پشووی نیوەی ساڵدا هەموو سەرۆك هۆز و ئاغاکانی ناوچەکە هاتنە لام و هەڕەشەیان لێ کردم گوتیان دەبێ بڕیاری خوێندن بە زمانی کوردی هەڵوەشێتەوە. چونکە منداڵەکانمان لە زمانی نۆێژ و عیبادەت دوور دەکەونەوە و لە قیامەتیش نازان وەڵامی فریشتەکان بدەنەوە. ئەگەر ببن بە فەرمانبەر ناتوانن لە فەرمانگەکانی حوکوومەت کار بکەن. من گوێم بە قسەکانیان نەدا و گوتم ئەوە بڕیاری سەرۆك وەزیرانە. 

ئەوان چوون بۆ بەغدا لە لای وەزیری ناوخۆ و وەزیری مەعاریف شکاتیان لێ کردم، پاش مانگێك منیان لەوێ گواستەوە و خوێندنیشیان بە زمانی کوردی هەڵوەشاندەوە.

شاکر فەتاح
ئەو پیاوەی دەیویست دونیابینی تاکی کورد جوان بکات

لای ڕەوا زێدان
به‌روار:  31/08/2023
283   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   666
کۆی سه‌ردان:   29665413