قومبەلەکەی حسک لە هەڵەدن
بەهاری 1983
ئێوارەیەکی تاریک ڕوون و لە حەوشەی" ڕێکخراوی دوو " لەبەر ڕۆشنایی ڕووناکی تەلەفیزۆنەکە نانمان دەخوارد.
" دکتۆر نەورۆزی خاڵی شەهید مەلا عەلی" حەرەس بوو و شەوکوێر بوو.
ووتی: تارماییەک لەناو ڕەزەکاندایە ، کێ نانی خواردوە بابێت.
من کە چام دەخواردەوە چووم، زەلامێک لەبەردەما هەڵسا و ڕایکرد.
تەقەم لێکرد کڵاشینکۆفەکە وەستا، هاوارم کرد :
وەرن کڵاشینکۆفەکەم وەستا.
کە وام ووت زەلامەکە گەڕایەوە و بە دەمانچە دوو سێ فیشەکی پێوە نام و ڕایکرد.
کاک جەبار فرمانی ڕەحمەتی و کاک فەرهادی کەرتی دوکان ووتیان:
درۆ دەکەیت نەتویستووە تەقەی لێبکەیت.
کاک فەرهاد کڵاشینکۆفە هەنغاریەکی منی تاقی کردەوە ، تەقی و سەیرێکیان کردم.
سوێندم خوارد کە وەستاوە.
بۆ جاری دووەم کاک فەرهاد تەقاندیەوە نەتەقی.
دواتر " کاک شەوکەت هەڵەدنی ئامر هەرێمی حسک و کاک تۆفیق هەڵەدنی" لەناو سۆسیالیستەوە هاتنەوە و لە ڕێکخراوی دووی کومەڵە بوون بەپێشمەرگە.
کە بۆم گێڕانەوە و ووتیان:
ئەوە عەلی هەڵەدنی سۆسیالیست بوو ، هاتبوو لە کاتی نانخواردن قومبەلەیەکتان تێبگرێ.
دەڵێن : کە جولەکە لات دەبێ بەدەفتەری قەرزەکانیدا دەچێتەوە، ئێمەش پیر بووین و بۆ یادگاریەکانی گەنجی و مناڵی دەگەڕێینەوە.
زۆر سوپاس بۆ نەنوسینی کۆمێنتی زبر.
وێنەکە لە ڕاستەوە دانیشتوەکان:
شێرکۆ وەهبی، جەمال باڵابەرز، سەربەست فەتاح، مامۆستا پێشڕەو، خۆم ، هێمن گەبەیی.
هەڵەدن
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 13/08/2023
688 جار خوێندراوهتهوه
|