جەژنەکەی جەمالی عەلی باپیر

ئابی 1981

کە شەهیدان " جەمال عەلی باپیر و شێرکۆی شێخ عەلی و هاوڕێکانیان"  لە شەڕی خۆکوژی شەهید بوون، بۆ جەژنەکەی من بڕیارم دا جەژن نەکەم.
جەژن نەکەم بۆ ڕێز له" شەهید جەمالی عەلی باپیر"  کە هەرگیز نەشم دیبوو.
بەداخەوە ئەو ڕۆژانە  من وام دەزانی " هەر شەهید جەمال شەهیده و بێ ئاگا لەوەی شەهید شێرکۆی شێخ عەلیش بەقەد شەهید جەمال قارەمان "  و هەردووکیان قوربانی شەڕی سەرکردەکانن.
ئەم وێنەیە ڕۆژی جەژنە و من بەهۆی ڕاکردن بۆ پێشمەرگایەتی خوێندنی ساڵی " 1981" م  فەوتا و لەگەڵ پورزاکانم کرێکاریم دەکرد.
بەجلی کرێکاریەکە  و لە  ڕۆژی جەژنا چووین بۆ ڕانیە و شاری هەولێر.
لە ڕاستەوە شەهید هاوڕێ شەمێرانی هاوڕێیی مناڵیم کە یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕین  1991.7.3لە ئەنفالەکەی بەختیاری شەهید بوو، خۆم ، کاک بەختیاری مام عەلی هاوڕێی گەڕەک.
سوپاس بۆ کاکە بەخە گیان کە ئەم یادگارییەی جوانەی پاراستووە و چاوی ماچ دەکەین. 😪

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  10/08/2023
643   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   929
کۆی سه‌ردان:   29640120