قومبەلەکەی حەمە ڕەش و مەلاکەی ڕەزلە
پایزی 1979
جارێکی تریان لە باراوەوە چومە حاجی مامەند و شەو لە ماڵی " کاک جەلالی حاجی مارفی دوکاندار" خەوتم و ، دواتر چوومە " دۆسەیەرە"
مەفرەزەیەک پێشمەرگەی لێبوو" کاک حەمە ڕەش گرێزەیی" ئامر مەفرەزەیان بوو.
کامێرایەکی خێرایان پێ بوو، پیاوێکیان لەگەڵ بوو" دێوانە هەسەن" و وێنەیان لەگەڵ دەگرت و منیش وێنەیەکم بە کڵاشینکۆفێکەوە لەگەڵ گرتن.
کەزانی هاتووم بۆ پێشمەرگایەتی" قومبەلەیەکی" دامێ و وێنەی " ع.م" ی ئیستغبارات پیشاندام کە بچم لە سەید سادق تێیبگرم و ئەڵقەکەی ببەمەوە و بمکەن بە پێشمەرگە.
قومبەلەکەم کردە بەر پشتێنەکەم و چوومه گوندی ڕەزلە، تا لەوێوە بە ناڵپارێزا بچم بۆ سەید سادق.
ئێوارە لەبەردەم مزگەوتەکەدا وەستام، دوا کەس مەلای گوندەکە بوو خوڵقی ماڵەوەی کردم و شەو ووتی:
کوڕم ئەو قومبەلەیەیان بۆ بەرەوە، ئەو کەسەی کەداویتێتی، هەر خۆشی ئیخباری کردویت، گەنجی با تیا نەچی.
بۆ بەیانی قومبەلەکەم بۆ بردەوە و ووتم ناتوانم.
شەهید حەمە ڕەش پرسی: لە ڕەزلە لەماڵی کێ خەوتی؟
ووتم: لە ماڵی مەلاکە.
ڕوویکردە پێشمەرگەکان و ووتی:
نەمووت مەلاکە بیبینێ پەشیمانی دەکاتەوە ،،بەتەڵاقم دەیکوژم .
بۆ بەیانی لە ڕەزلەوە چوومە گوڵانەکان و لەوێوە گەڕامەوە سلێمانی.
خۆم کرد بە ماڵی باپیرەم و ووتم :
خاڵە شوان وەرە لەگەڵ مام جەلال ڕەسمم گرتوە.
بەداخەوە شەهید حەمە ڕەش گرێزەیی قارەمانیش له قوربانیەکانی شەڕی خۆکوژیە.
ئەم شۆڕشە کە بە خوێنی شەهید حەمەڕەش گرێزەیی و هەزاران شەهید کرا، کێ کردی و کێ باشی دەخوا؟
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 28/07/2023
677 جار خوێندراوهتهوه
|