مالمۆ لە یادی 100 ساڵەی لۆزان
لە مێژووی نەتەوەکەماندا گەلێک روودا و کارەساتی ناخۆش و تراژیدی دڵتەزێن رووی داوە، بەتایبەتی لە سەد ساڵی رابردوودا نەتەوەکەمان لەئاکامی ژمارەیەک پەیماننامەی شووم تووشی خەسار و کارەساتی گەورە بووەتەوە.
ئەمساڵ سەد ساڵەی رێکەوتننامەی شوومی لۆزانە، ئەو پەیماننامەیەی نەتەوەی کوردی لەت و پەت کرد و بوو بە هۆی ماڵوێرانی ژیان و چارەنووسی کورد. بوو بە هۆی گیان لەدەسدانی سەدان هەزار مرۆڤی بێ تاوانی کورد و وێرانی گوند و شار و ژینگەی کوردستان و ئاوارە بوونی سەدان هەزار ماڵباتی کورد. بوو بە هۆی بەفیرۆدانی خوێن و خەباتی کورد و دەرفەتێک بۆ نەیاران و داگیرکەرانی کوردستان کە کورد و نیشتمانەکەی تووشی کارەسات و ناخۆشی بکەن.
ئێمەی رەوەندی کورد لە باشوری سوێد / سکونە بریارماندا لە سەد ساڵەی پەیماننامەی شوومی لوزان، ئەو پەیماننامە شوومەی کە بووە بە هۆکاری ماڵوێرانی و نەهامەتی کورد بسووتێنین. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ویژدانی زیندووی جیهان دەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیماننامەیە تێبکۆشن.
خوشک و برایانی بەشەرەفی کورد لە مالمو و شارەکانی دەوروبەری مالمو داواتان لێدەکەین ئێمە هەموومان بەروحێکی بەرزی کوردانە دور لە بیرو بوچونی تەسکی حزبی بتوانین بە جوش و خروشێکی گەرم کوببینەوە و ئەم پەیماننامە شومە نەفرەت بکەین و بسوتێنین و دەنگی خومان بو هەموو ماس مێدیای جیهانی بەرز بکەینەوە ….
کات و شوێن : روژی یەکشەمە رێکەوتی 23/07 کاتژمێر 13:00 لە پیلدامس پارک نزیک ریستورانتی کاک بەهروز.
Pildammsparken.
هەولمان داوە روژنامەی سوێدی و میدیای کوردی ئامادە ببن و بەلاوی بکەنەوە..
هاتنتان پشتەوانییەکی گەورەیە.
Em revenda kurd li jêrya Swêdê / Skonê 100 salîya peymannama kimbaxa Lozanê ro reş dikîn û bihevra dişewitînîn, ew peymanama boye egera şehîd bona hizaran genc û law û pîrêt me û welatê me parçe parçe kirî.
Hatina heweyên rêzdar piştevanîyek mezine.
Roj: yêkşembî
Dem : 13:00
Cih: Pîldamsparken
بهروار: 18/07/2023
510 جار خوێندراوهتهوه
|