دەردە شا
حەفتەی ڕابردوو تووشی ئازارێکی زۆری قاچ ئاوسان و سووربوونەوە بووم. لە پشکنینی خوێنا دەرکەوت کە تووشی " داء المولک " بووم.
ئەم بەیانیە لەگەڵ " کاک گۆران مەریوانی" قسەمان کرد و باسی نەخۆشیەکەم بۆ کرد .
پرسی " کاک شێرزاد لەوە دەچێ خزمە کۆنەکانتان پاشا بووبن".🤣
بەو پێیەی باوەڕ ناکەم خزمی پاشامان هەبووبێ.
کەچی دوایی بیرم کەوتەوە ، دوو حەفتە پێش ئێستا پاشای سوید هات بۆ مالمۆ و لە نزیکەوە بینیم، ڕەنگیشە ئەم دەردە پاشایەم لەو ڕۆژەدا گرتبێ. 🤣🤣
شێرزاد عەزیز
بهروار: 11/07/2023
410 جار خوێندراوهتهوه
|