دەردە شا🇸🇪

حەفتەی ڕابردوو تووشی ئازارێکی زۆری قاچ ئاوسان و سووربوونەوە بووم. لە پشکنینی خوێنا دەرکەوت کە تووشی " داء المولک " بووم.
ئەم بەیانیە لەگەڵ " کاک گۆران مەریوانی" قسەمان کرد و باسی نەخۆشیەکەم بۆ کرد .
پرسی " کاک شێرزاد  لەوە دەچێ خزمە کۆنەکانتان  پاشا بووبن".🤣
بەو پێیەی باوەڕ ناکەم خزمی پاشامان هەبووبێ.
کەچی دوایی بیرم کەوتەوە ، دوو حەفتە پێش ئێستا پاشای سوید هات بۆ مالمۆ و لە نزیکەوە بینیم، ڕەنگیشە ئەم دەردە پاشایەم لەو ڕۆژەدا گرتبێ. 🤣🤣

شێرزاد عەزیز
به‌روار:  12/07/2023
346   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   692
کۆی سه‌ردان:   29665972