بۆ 200 هەزار کرۆن واز لە ئیقامەی سوید نابم
  • حکوومەتی سوید پارەی تەرخانکراوی بۆ گەڕانەوە لەسەر بودجەی دەزگای کۆچ زیاد کردووە و ڕای سپاردوون هەڵمەتێکی ئاگادارکردنەوە بەڕێوە ببەن، ئێستا لەناو کۆموونەکانی سویدیشدا کۆموونی ئالە یەکەم شارەوانی بوو هەڵمەتەکەیان ڕاگەیاند.

  • لە دە ساڵی ڕابردوودا تەنها ٤٦ کەس کە ئیقامەیان هەبووە، بەخواستی خۆیان سویدیان جێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، کە بڕەکەی دە هەزار کرۆنە. ئێستا حکوومەتی سوید دەیەوێت چاو لە دانیمارک بکات و ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات. هەربۆیە دەیەوێت لێکۆڵینەوەیەک لەم بارەوە دەست پێ بکات.

  • یادگار بورهان کوردێکی سویدە و شەش ساڵە لێرە دەژی، دەڵێت  ٢٠٠ هەزار وای لێ ناکات، دەستبەرداری ئیقامەکەی ببێت و بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، بەڵکو هۆکارگەلێکی تریش هەن وای لێ دەکەن، کە پارەکە بەس نەبێت.

  • گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  03/06/2023
295   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   912
کۆی سه‌ردان:   29235408