ئەو ژنەی 500 کرۆنی دۆزیەوە سزا درا

 دۆزینەوەی ٥٠٠ کرۆن بە گران لەسەر ژنێکی دانیشتووی شاری یۆنشۆپینگ کەوت.
لە سەرەتای مانگی سێ ژنەکە ٥٠٠ کرۆنیەکەی دۆزیەوە. بەڵام پارە دۆزراوەکەی  لە ١٥ی مانگی پێنج دایە دەستی پۆلیس.
بە گوێرەی داواکاری گشتی مەودای نێوان دۆزینەوەی پارەکە و تەسلیمکردنی بە پۆلیس زۆر دوورودرێژ بووە. بۆیە ئێستا ئەو ژنە بە ١٣٨٠٠ کرۆن سزا دراوە.
بە پێی یاسا هەر شتێکت بدۆزیەوە دەبێ بە زووترین کات تەسلیمی پۆلیسی بکەی. 
ڕادیۆ کوردی سوید
به‌روار:  02/06/2023
232   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   174
کۆی سه‌ردان:   29231414