ڕۆژی جیهانی چا / 21 ی ئایار

ئەمرۆ ٢١ ی مارس بە  ڕۆژی جیهانی چا دادەنرێت و ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەر سوودە تەندروستییەکانی چآ بڕیاری دا کە ڕۆژێک تەرخان بکات بۆ رۆژی جیهانی چا.

پێشتر ١٥ ی دێسەمبەر دانرابوو بە رۆژی جیهانی چا، بەڵام ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دا کە ڕۆژی ٢١ ی مارس بکاتە ڕۆژی جیهانی چا لەبەر ئەوەی دەستپێکی وەرزی بەرهەمهێنانی چایە لەو ووڵاتانەی کەبە  بەرهەمهێنەری چا ن دادەنرێن .

چا خواردنەوە کلتورێکی بەربڵاوە لە جیهاندا وچا  بە یەکێک لە دێرینترین خواردنەوەکان هەژمار دەکریت کە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا  و لە سەردەمانی کۆنەوە لە زووربەی ووڵاتاندا بڵاوبۆتەوە.

 

 

ئێمەش لەم بابەتەدا و لە رۆژی جیهانی چا دا ئاماژە بە هەندێک لە سوودە تەندروستییەکانی چا دەکەین .

چا سەرەڕای ئەوەی بۆن و تامێکی خۆشی هەیە، و ووزە و یارامی بە مێشک و دەرونی مرۆڤ دەبەخشێت، چەندین سوودی تەندروستیشی هەیە، لە وانەش :

 

1. چا دژەئۆکسانی تێدایە ، بەتایبەتی چای سەوز. کە دەبێتە هۆی  بە تەندروستی و گەنجی مانەوەی جەستە.

2. چا خواردنەوە یاریدەی هاوسەنگ ڕاگرتنی کێشی جەستە دەدات ، و کێشی زیادە ی لەش دادەبەزێنێت.

3. دەکرێت چا ببێتە هۆکاری بەهێز بوون و تەندروست بوونی ئێسکەکانی جەستە.

4. چا دەبێتە هۆکار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.

5. چا بۆ تەندروستی کۆئەندامی هەرس باشە و یاردەی باشتر هەرسبوونی خۆراکەکان دەدات.

 

 

چا سوودی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام پێویستە بە بڕی پێویست و لە کاتی گونجاودا بخورێتەوە، بۆنمونە  نابێت ڕاستەوخۆ دوای ژەمە خۆراکەکان بخورێتەوە. وەهەروەها ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستییان هەیە و بە خواردنەوەی چا توشی ئازار دەبن پێویستە ڕآوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن، بۆ وێنە ئەو کەسانەی کێشەی برینی گەدەیان هەیە، یان کێشەی کۆڵۆنیان هەیە.

 

بەڵام بەگشتی چآ بەسوودە بۆ تەندروستی بەتایبەت چای سەوز کە بە پێی جۆرە جیاوازەکانی سوودی تایبەتی هەیە بۆ
تەندروستی مرۆڤ
وەرگیراوە.

 

به‌روار:  21/05/2023
334   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   586
کۆی سه‌ردان:   29665720