دوا پۆست بە هەناسەی مەرگەوە 😪

بەداخەوە نووسەر  و شاعیر " نیگار غەریب ساڵح  هاوسەری مامۆستا فەوزی ڕەمزی مەلا مارف" کە  لە وڵاتی سویسرا گەڕابوەوە و بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئەم هۆنراوەیە دوا پۆستی شاعیری کۆچکردووە لە فەیسبووکەکەی:

وێنەی ئەمشەو (ئاوابوون )      9 / 8 /2022  
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئیلاهی ،،،چیت پێووتوە واجگەلەنور هیچی نیە بۆووتن ؟
ئەم ئێوارەیەش دیسان لە حزورتا وەستاوم ..
تێر لەجوانیت ووردئەبمەوە ،،چ جوانیەک ؟
جوانی یەکی نەنوسراوو قەسیدەیەکی نەووتراو !!
تابلۆیەکی هەڵنەواسراو لە شەوق !!
منیش لەم ووڵاتی چاوەڕوانیەدا ...لە گێژاوی ئەم سەرزەمینە 
داغانکراوو تەنراو بەوەهم و هۆدەی پڕ مەراق حەسرەتە وونبوەکاندا ..
کە ئاهێک نیە بۆسەبوری ،،،،
چاوەڕێم سبەی بەنوری تۆ چاو هەڵبێنم 
لەم چاوەڕوانی لەڕۆح داماڵراوەدا تیشکەکانت بکەمە تێشوی سەفەرێک .
چاوەڕێم بمبەیتەوە بەرەو خێوەتی پایزێک 
سا ئەمجارە لێگەڕێ با پایزێک بێت بەبێ نەشئەی بە هارێکی نوێ !!

نیگــــار غریب ساڵح
به‌روار:  14/04/2023
706   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   700
کۆی سه‌ردان:   29251357