ڤیدیۆی دوعا چۆن بڵاو بوەوە؟؟

ڕۆژی 2007.4.7

 ئێوارەیەک برادەرێکی یەزیدی " کاک.ڕ"  تەلەفۆنی بۆ کردم و ووتی کۆڕێک هەیە لە پاڵتاڵک " کوچکا ئێزیدی" حەز دەکەم تۆش بێیت.
کە چوومە ژوورەکەیان ، له کۆمێنتێکا ڤیدیۆی کوشتنی دوعای تیا بوو، کە لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو نەکرابوەوە.
ئەوەندە شۆک بووم ، یەک حەفتە خەومان تێک چوو.
هەر ئەو شەوە بە مەیل بۆ دەیان  مەیلی ڕاگەیاندنە کوردی و عەرەبی و سویدی و  ئینگلیزیەکانمان نارد.
پاشان لە کۆمەڵەی کوردی کۆڕێکمان بۆ گرت و بانگهێشتی کۆنفراسی" دوعا" ش لە  شاری سلێمانی کراین، و ووتەی کۆمەڵەی کوردی مالمۆمان خوێندوە و ، "خاتوو  خەندان حەمە جەزاش کتێبی" ئۆقیانووسێک لە تاوان" ی پێشکەش کردین.
بەڕێز " حاکم ڕزگار" یش لە کۆڕەکەدا بوو.
 بابەتێکیشمان لە سایتە کوردیەکان بڵاو کردەوە  بەناوی " دیمەنی بەبەرد کووشتنی دوعا کام ویژدان ناهەژێنێ؟".
دواتر پێیان ووتین کە بە  لەسەر " دوعا"     پلان هەبووە پەلامار بدرێین.

شێرزاد عەزیز
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی کوردی مالمۆ

وێنەکان لەم لینکەدایە

به‌روار:  09/04/2023
575   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   507
کۆی سه‌ردان:   29218658