نەورۆزی کانی مازوو و کانی وەیسە

ساڵی 1994 لەگەڵ خوێندکارانی قوتابخانەی کانی مازوو لە سەر شاخی بەردەقڵشت کە زۆر سەخت و بەرزە ئاگری نەورۆزمان بە کاسێتی نەورۆز کردەوە و شەوێکی درەنگ گەیشتینەوه ناو گووند، کە دایک و باوکان چاوەڕوانی مناڵەکانیان دەکرد.
نەورۆزی ساڵی 1995 لە پشتی گوندی کانی وەیسە لەگەڵ قوتابیان و خەڵکی گوند ئاگری نەورۆزمان کردەوه.
چەند چرکەیەک پێش ئاگرەکە بکەمەوە، کاک برایمی سەید قادری ئەنجومەن هاتە لامەوە و ووتی مامۆستا توخوا بامن ئاگرەکە بکەمەوە.
ووتم کاک برایم : مام عەلی ووتەنی 500 دینارم بۆیە خەرج کردووه پێم بڵێن حاجی.
وێنەکان نەورۆزی مالمۆی ساڵی 2016 لەگەڵ حاجی ئەترووشی و بەهرۆزی هەمزە.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ
به‌روار:  20/03/2023
320   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   153
کۆی سه‌ردان:   29252796