پۆلیسی سوید لێپرسینەوە لە کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردیەکان دەکات
پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) لەم مانگانەی کۆتاییدا پەیوەندی بە چەندین نوێنەری ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی سویدەوە گرتووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ڕدڤان ئالتون، نوێنەری (نەجەدەکە) لە سوید دەڵێت لێیان پرسوین ئاخۆ دارایی کۆمەڵەکەیان چۆن بەدەست دینن و ئەگەر ڕەوانەی تورکیا بکرێنەوە چیان بەسەر دێت. 
پۆلیسی ئاسایشیش دەڵێت (پەکەکە) مەترسییە بۆ سەر تورکیا و سوید بەکار دەهێنێت بۆ خۆ بەڕێوەبەردنیان لە بواری ئابووری.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  17/03/2023
1234   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   667
کۆی سه‌ردان:   29256867