کە ئەمانە دەبینم پێکەنین دەمگرێ
کە مەلایەک دەبینم ئۆتۆمبێل لێدەخوریت ، پێکەنیین دەمگرێ .
کە ئۆتۆمبێلێکی بەرز دەبینم شۆفێرەکەی ژنە قاقایەک لێدەدەم نازانم ئەوە بۆ وام .
کە سیاسیەک دەبینم باسی گەندەڵی و چاک سازی دەکات چرتێک لێدەدەم و دیسانەوە پێکەنین دەمگرێ..
کە دکتۆرێک دەبینم جگەرە
دەکێشێ .دیسانەوە پێکەنین دەمگرێ .
کەسێکی حیزبی کە باسی سەربەخۆی دەکات دەڵێم تەحححح ئینجا قاقایەک لێدەدەم .
کە بێژەریکی کەناڵێکی حیزبی دەبینم قسەی خۆشە ، دەڵێم ئەی ئافارم قوەتی پارە و پێکەنینێک دەمگرێ .
کە بەرپرسێک دەبینیم لە پشتی سەیاریەکی بەرزدا دانیشتووە وعەینەکێکی ڕەشی کردۆتە چاوی و پۆز لێدەدا هەر لە خۆمەوە پێکەنین ئەمگرێ و دەڵێم زلی بێ هونەر ئا ئەمەیە .
باشە ئەوە بۆچی لە کاتی ناشتنی تەرمێکدا هەندێ کەس چاوێلکەی ڕەش لە چاو دەکەن ههههه نازانم ئەوە بۆچی وایە بە سەیرکردنیان بە دەم ناشتنی تەرمەکەوە پێکەنین دەمگرێ .
ئەزانن ئێستا وام لێ هاتووە کە دوو کەسی هەواداری دوو حیزب دەبینم گفتگۆ و دەنگ بەرزکردنەوەیانە بەسەر یەکتریدا دەڵێم تەح خۆ ئەمانە کۆتی دیلایەتیان کردۆتە بەهرە و پێکەنینم پێیان دێ .
کە دەچمە بازار و کاڵایەک دەکرم و خاوەن دوکان دەڵێت با لەسەرخۆمان بێت ، هەموو ڕوخسارم پێکەنینێکی گاڵتەجاریانە دایدەگرێ ، نازانم خاوەن دوکان لێم تێدەگات .
دەزانی ئەوانەی کە قسەم بۆ دەکەن و زوو زوو سوێند بە خوایەک دەکەوێتە سەر دێری ووشەکانیانەوە ، بەدەم گوێگرتن لێیان ناخم قوڵپ ئەدات لە پێکەنیین .
کە یەکێک دەبینم پاش نانخواردنی لە چێشتخانەیەک دێتە دەرەوەو دانەکانی بە چلکەیەک پاک دەکاتەوە پێکەنینم دێت ودەڵێم ئەیلەوە خۆ دەبێ شێر پاش ڕاوکردنی نێچیرەکەی و خواردنی دەبوایە بە قامیش دانەکانی پاک بکردایەتەوە .
کە خودا پێداوێکی حیزبی دەبینم باسی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین دەکات پێکەنینم پێی دێ و کاتێکیش شۆڕشگێڕێکی داماو و دەبینم باسی یادەوەریەکانی خۆی دەکات ناخم قوڵپ دەدات لە گریان.
سیروان دارتاش
بهروار: 11/03/2023
220 جار خوێندراوهتهوه
|