پەنابەرێکی کورد بەچەقۆ کوڕێکی بەریتانی بریندار دەکا
بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە پۆلیسى بەریتانیا بڵاوى کردووەتەوە، دەردەکەوێت کە گەنجێکى عێراقى هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکى زانکۆ لە شارى بۆرنمۆس و بریندارى دەکات.

گەنجە عێراقییەکە ناوى رێباز محەمەدە و تەمەنى 28 ساڵە، بەپێى گرتەڤیدیۆییەکە و هەواڵى میدیا بەریتانییەکان، سەرەتا محەمەد لەگەڵ سۆلێنت ئەلیس ویلەر قسە دەکات پێى دەڵێت" ئایا هیچ لەبارەى کیک بۆکسێنەوە دەزانیت؟"، و دواتر چەقۆیەک لە گیرفانى دەردەهێنێت و دەیدات لەپشتى و سییەکانى کون دەکات، بەڵام گەنجە بریتانییەکە لە دەستى هەڵدێت.

ویلەر توانى لەدەست گەنجەکە دەربازى ببێت و رابکات، بەڵام دواتر لەهۆشخۆى دەچێت و هاوڕێیەکى پەیوەندى بە پۆلیسەوە دەکات و پۆلیس دەگاتە شوێنى روداوەکە و ویلەر دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و بۆ ماوەى پێنج رۆژ لەژێر چاودێریدا هێڵدروەتەوە.

بەپێى ئاژانسەکانى هەواڵ، دواى ماوەیەکى کەم بەسەر روداوەکەدا لە نزیک ئەو شوێنە پۆلیس محەمەد دەستگیر دەکەن و لە لێکۆڵینەوەکانیشدا لەگەڵیدا، گەنجە عێراقییەکە دان بەوەدا دەنێت کە هێرشى کردووەتە سەر ویلەر، پاساوەکەشى ئەوە بووە کە بێهیوابووە لە وەرگرتنى مافى پەنابەرێتى و ژیان لە هۆتێلدا و رێگەى پێنەدراوە کار بکات و ویستویەتى لەو رێگەیەوە دیپۆت بکرێتەوە بۆ عێراق.

روداوەکە لە مانگى مانونى دووەمى ساڵى رابردو رویداوە و دادگاى شارى بۆرنمۆس سزاى شەش ساڵ زیندانى بەسەر محەمەددا سەپاندووە، بەڵام تا ئەم دواییانە گرتەڤیدیۆییەکەى بڵاونەکراوەتەوە.

پارێزەرانی محەمەد ئاشکرایان کردووە کە ئەو گەنجە عێراقییە بە نایاسایی بە بەلەم گەیشتووەتە بەریتانیا.

کەی ئێن ئێن
 
به‌روار:  10/03/2023
83   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ساڵی 1994 لەگەڵ خوێندکارانی قوتابخانەی کانی مازوو لە سەر شاخی بەردەقڵشت کە زۆر سەخت و بەرزە ئاگری نەورۆزمان بە کاسێتی نەورۆز کردەوە و شەوێکی درەنگ گەیشتینەوه ناو گووند، کە درێژه‌ ...
مەلا عەوڵای پەیکەندی گێڕایەوە و گوتی:
کوڕێک دەچێتە لای و لێی دەپرسێ: مامۆستا گیان بابم ئەوە مرد، ئەتو  سەلامەت بی، ماڵ و سامانێکی زۆری بۆ بەجێ هێشتووین، بۆ خێری بابیشم درێژه‌ ...
پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) لەم مانگانەی کۆتاییدا پەیوەندی بە چەندین نوێنەری ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی سویدەوە گرتووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ڕدڤان ئالتون، نوێنە درێژه‌ ...

ڕۆژی 2021.3.16

پاش سێ جار داخستنی پەیجەکانی مالمۆکورد وپرسەی هەندەران و ئەکاونتی کەسی خۆمان، فەیس بووک داوای کرد بۆ ناسینمان دەبێ ناسنامەکەمان لە " دادنووسی درێژه‌ ...
ئەدرەسەکە:
بەرامبەر خانوەکەی زڵاتان دەچیتە سەر ئاوەکە

درێژه‌ ...
ئەو دەرمانانەی ئەردەن فڕێی دەدا دەیهێنن بۆ کوردستان

د. عەتیە حەمەسەعید:
🔻 خاوەنی كۆمپانیایەكی دەرمان لە ئوردن وتی بۆچی هێندە دژی میللەتی خۆتانن:
"ئەو درێژه‌ ...

ئەم منداڵە "هەوراز شەماڵ"ە، یەکێک لەو پێنج کەسەی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوەکەی زینی وەرتێ گیانیان لەدەستدا.
 باوکی  هەوراز حەوت ساڵە کۆچی دوایی کردووە ئێستا&n درێژه‌ ...
دەسەڵاتی دادوەریی لەشاری مالمۆی سوید بەتۆمەتی هاندان‌و بڵاوکردنەوەی ڕکوکینە دژ بەگروپێکی ئاینیی دەستیانکردوە بەلێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕاسمۆس پالودانی سیاسەتمەداری توندڕەوی دانیمارکی درێژه‌ ...
مەلایەک لە خوتبەدا دەڵێ:
لەم دنیا چیتان کردبێ لە هەر شتێک ، لەو دنیا ئەو شتە هەمان شتان لێدەکاتەوە.
حاجیەکیش بە گریانەوە ووتبوی: ئەی باوکە ڕۆ کەرەکە. 🤣 درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1105
کۆی سه‌ردان:   27487358