لەچی ئەچێ؟

 ١ـ سیاسەتی هەرێم لە فلیمی سپارتاکۆس ئەچێ  بەڵام میستەر بین دەورەکە ببینێ
٢ـ دیموکراسییەکەی هەرێم وەک ئەو کەچاپە وایە کرابێت بە قاورمەی نۆکەوە
٣ـ تەسەروفاتی حکومەت لە ئاست موشکیلەکاندا هەر عەینی ساڵی ٩٢ وایە کە هێشتا ساوا بوو ، لەو کابرایە ئەچێ کەبە هەشتا ساڵی کراسی گوڵ گوڵی لەبەرئەکات .
 ٤ـ لە عێراقدا سیاسەتمەداری باش لە ورچی پاندا ئەچێ ، خۆیشت بکوژی شەش دانەت بۆ نادۆزرێتەوە. 
٥ـ دۆلار  بۆ دەوڵەت لە دەرپێ ئەچێ بۆ ئینسان ، تا زیاتر هەڵکشێ شەریفتر دەرئەکەوێ.
٦ـ دۆخەکە زۆر ئازاری هەیە ، لەوە ئەچێ شوتێکی ڕۆناڵدۆ بەرگونی کەوتبێ.
٧ـ بە حسابی کەشناسی بێ ، لەوە ئەچێ سبەینێ ورچیش  نەتوانێ بەبێ قەمسەڵە بڕوات  دەستێ بە  ئاو بگەیەنێ. 
٨ـ کۆبونەوەی حیزبەکان لە ئەخباری یەمەن ئەچێ ، کەس موتابەعەی ناکات.
٩ـ نەزمی جیهانییش لەوە ئەچێ لاسایی شیعرەکانی دکتۆر بازگر بکاتەوە، هیچی بەسەر هیچەوە نی یە. 
١٠ـ تاڵیبان ئیدانەی هێرشەکەی سەر باڵيۆزخانەی ئازەربایجانی کرد ، لەوە ئەچێ ئیتر دنیا ئاخر ببێ

د. شێركۆ عەبدوڵڵا (درەو)
به‌روار:  01/02/2023
150   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ساڵی 1994 لەگەڵ خوێندکارانی قوتابخانەی کانی مازوو لە سەر شاخی بەردەقڵشت کە زۆر سەخت و بەرزە ئاگری نەورۆزمان بە کاسێتی نەورۆز کردەوە و شەوێکی درەنگ گەیشتینەوه ناو گووند، کە درێژه‌ ...
مەلا عەوڵای پەیکەندی گێڕایەوە و گوتی:
کوڕێک دەچێتە لای و لێی دەپرسێ: مامۆستا گیان بابم ئەوە مرد، ئەتو  سەلامەت بی، ماڵ و سامانێکی زۆری بۆ بەجێ هێشتووین، بۆ خێری بابیشم درێژه‌ ...
پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) لەم مانگانەی کۆتاییدا پەیوەندی بە چەندین نوێنەری ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی سویدەوە گرتووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ڕدڤان ئالتون، نوێنە درێژه‌ ...

ڕۆژی 2021.3.16

پاش سێ جار داخستنی پەیجەکانی مالمۆکورد وپرسەی هەندەران و ئەکاونتی کەسی خۆمان، فەیس بووک داوای کرد بۆ ناسینمان دەبێ ناسنامەکەمان لە " دادنووسی درێژه‌ ...
ئەدرەسەکە:
بەرامبەر خانوەکەی زڵاتان دەچیتە سەر ئاوەکە

درێژه‌ ...
ئەو دەرمانانەی ئەردەن فڕێی دەدا دەیهێنن بۆ کوردستان

د. عەتیە حەمەسەعید:
🔻 خاوەنی كۆمپانیایەكی دەرمان لە ئوردن وتی بۆچی هێندە دژی میللەتی خۆتانن:
"ئەو درێژه‌ ...

ئەم منداڵە "هەوراز شەماڵ"ە، یەکێک لەو پێنج کەسەی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوەکەی زینی وەرتێ گیانیان لەدەستدا.
 باوکی  هەوراز حەوت ساڵە کۆچی دوایی کردووە ئێستا&n درێژه‌ ...
دەسەڵاتی دادوەریی لەشاری مالمۆی سوید بەتۆمەتی هاندان‌و بڵاوکردنەوەی ڕکوکینە دژ بەگروپێکی ئاینیی دەستیانکردوە بەلێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕاسمۆس پالودانی سیاسەتمەداری توندڕەوی دانیمارکی درێژه‌ ...
مەلایەک لە خوتبەدا دەڵێ:
لەم دنیا چیتان کردبێ لە هەر شتێک ، لەو دنیا ئەو شتە هەمان شتان لێدەکاتەوە.
حاجیەکیش بە گریانەوە ووتبوی: ئەی باوکە ڕۆ کەرەکە. 🤣 درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1085
کۆی سه‌ردان:   27487326