خۆشەویستی و قەڵەوی 🤣

توێژینەوەیەک دەڵێت "ئەوانەی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە، ئارەزووی خواردنی زیاتر دەکەن و قەڵەودەبن"، ئەمە بەمەرجێک خۆشەویستییەکە دوولایەنە بێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوانەی یەکلایەنە دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە، خەوو خۆراکیان نامێنێت. 
برادەرێکم یەکلایەنە کچێکی خۆشدەویست هەموو ڕۆژ دەهات دەیوت خەوو خۆراکم نییە، وتم کاکە یەکجار بڕۆ پێی بڵێ‌و ڕزگارت دەبێت لەم دوودڵییە، ڕۆژێک برادەرەکەم بینییەوە، پێیوتم: ڕەحمەتت لێبێت، پێموت‌، ڕەفزێکم وەرگرت‌و بەنجەکە بەریدام.. 
هەر لەسەر ئەم بەزمە، دەڵێن حاجییەک وتبووی خۆشەویستی جاران پاکبوو، بەخوا حەوت ساڵ ئافرەتێکم خۆشویست، هەر نەمهێشت بشزانێت. لەمە سەیرتر گەنجی ئێستا ئاشقی وێنەی پڕۆفایلی فەیسبووک دەبێت، دانەیەک وتی فەیسبووکێکم بەناو کچەوە دانا، لەگەڵ کوڕێک قسەم دەکرد، دوای چوار مانگ پێموت کچ نیم‌و کوڕم، دوای ئەوەی زانی، وتی؛ تخوا قەینا تازە خووم پێوە گرتووی، هەر قسەم لەگەڵ بکە.
جارێک گەنجێک بەماتۆڕێکەوە لەبەردەم مەکتەبی کچاندا خۆی عەرز دەکات‌و پێشی ماتۆڕەکە بەرزدەکاتەوە، ماتۆڕەکەی وەردەگەڕێنێت‌و خۆی خەڵتانی خوێن دەکات‌و ددانێکیشی دەشکێت، کچێک دێت بۆلای کوڕەکەو پێیدەڵێت؛ ها ئەوە ڕەقەمی خۆم‌و چوار کچی هاوڕێم، بەڵام عەیبە بۆکچ ئاوا خۆت سووک ئەکەی.
لەهەمووی خۆشتر ئەوەیە کوڕ لەم وڵاتە لەهەرکوێیەک ئافرەت ببینێت؛ دەکەوێتە داوی خۆشەویستییەوە، دەڵێن گەنجێک لەسەر کچێک حەوت چەقۆی لەخۆی دابوو، کە بردبوویانە تەوارییەکە لەوێ ئاشقی سستەرەکە ببوو!! هههههه..
مەشهوور
به‌روار:  31/01/2023
159   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ساڵی 1994 لەگەڵ خوێندکارانی قوتابخانەی کانی مازوو لە سەر شاخی بەردەقڵشت کە زۆر سەخت و بەرزە ئاگری نەورۆزمان بە کاسێتی نەورۆز کردەوە و شەوێکی درەنگ گەیشتینەوه ناو گووند، کە درێژه‌ ...
مەلا عەوڵای پەیکەندی گێڕایەوە و گوتی:
کوڕێک دەچێتە لای و لێی دەپرسێ: مامۆستا گیان بابم ئەوە مرد، ئەتو  سەلامەت بی، ماڵ و سامانێکی زۆری بۆ بەجێ هێشتووین، بۆ خێری بابیشم درێژه‌ ...
پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) لەم مانگانەی کۆتاییدا پەیوەندی بە چەندین نوێنەری ڕێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی سویدەوە گرتووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ڕدڤان ئالتون، نوێنە درێژه‌ ...

ڕۆژی 2021.3.16

پاش سێ جار داخستنی پەیجەکانی مالمۆکورد وپرسەی هەندەران و ئەکاونتی کەسی خۆمان، فەیس بووک داوای کرد بۆ ناسینمان دەبێ ناسنامەکەمان لە " دادنووسی درێژه‌ ...
ئەدرەسەکە:
بەرامبەر خانوەکەی زڵاتان دەچیتە سەر ئاوەکە

درێژه‌ ...
ئەو دەرمانانەی ئەردەن فڕێی دەدا دەیهێنن بۆ کوردستان

د. عەتیە حەمەسەعید:
🔻 خاوەنی كۆمپانیایەكی دەرمان لە ئوردن وتی بۆچی هێندە دژی میللەتی خۆتانن:
"ئەو درێژه‌ ...

ئەم منداڵە "هەوراز شەماڵ"ە، یەکێک لەو پێنج کەسەی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوەکەی زینی وەرتێ گیانیان لەدەستدا.
 باوکی  هەوراز حەوت ساڵە کۆچی دوایی کردووە ئێستا&n درێژه‌ ...
دەسەڵاتی دادوەریی لەشاری مالمۆی سوید بەتۆمەتی هاندان‌و بڵاوکردنەوەی ڕکوکینە دژ بەگروپێکی ئاینیی دەستیانکردوە بەلێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕاسمۆس پالودانی سیاسەتمەداری توندڕەوی دانیمارکی درێژه‌ ...
مەلایەک لە خوتبەدا دەڵێ:
لەم دنیا چیتان کردبێ لە هەر شتێک ، لەو دنیا ئەو شتە هەمان شتان لێدەکاتەوە.
حاجیەکیش بە گریانەوە ووتبوی: ئەی باوکە ڕۆ کەرەکە. 🤣 درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1007
کۆی سه‌ردان:   27487660