ژنەکە کەی ئێمە چوار مناڵمان هەبوو؟
بازرگانێ بە کاروانی ئەچێ بۆ هیندستان و پاش ساڵانێ دەگەڕێتەوە ماڵەوە. سەیر دەکات مناڵەکەیان بووە بە چوار دانە.
بەژنەکەی دەڵێ کوا چوار  مناڵەمان هەبوو.؟

ژنەکە دەڵێ کە خۆت ڕۆشتی مناڵیكمان نەبوو.
پیاوەکە ئەڵێ ئەوە یەک.
ژنەکە ئەڵێ سکیشم هەبوو
پیاوەکە ئەڵێ  ئەوە دوو.
ژنەکە  ئەڵێ خەویشم پێوە بینیت سکم پڕ بوو.
پیاوەکە  ئەڵێ ئەوە سێ.
ژنەکە دەوەستێ.
پیاوەکە دەڵێ ئەی ئەوەیان چیە  ؟!
ژنەکە  ئەڵێ توخوا پیاوەکە ئەوە بچووکی ماڵەکەیە دڵت دێ باسی بکەیت ، هەر حەزیشی لێ ناکەیت مەیدوێنە و نە ئەو دەنگ و نە تۆ دەنگ
لە ڕشتەی مرواریەوە
به‌روار:  23/01/2023
387   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   653
کۆی سه‌ردان:   29231077