گەورە قاچاخچیەکی کورد دەستگیرکرا


تاریق نامیق ی تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی هەرێمی کوردستان و لەشاری ئۆڵدهام نیشتەجێیە،  سەڕۆکی باندێکی قاچاخچێتیە لە بەریتانیا و یەکێکە لە باندە داواکراوەکانی نیشتمانی یکگرتوو،کە خەڵکی عێراقی و ئێرانی بە شاردنەوەی لەپشتی بارهەڵگرە و ئۆتۆمبێلی کەپسدا  گەیاندۆتە بەڕیتانیا کە بوەتە  هۆی مەترسیەکی زۆر بۆسەر ژیانی کۆچبەرەکان ،

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە: لە ساڵی ٢٠١٧ بووەتە بابەتی سەرەکی  لێکۆڵینەوەی دەزگای تاوانی نیشتمانی لە بەریتانی ،
لە ٩ی کانوونی دووەمی٢٠٢٢  بە غیابی سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی  لە دادگای تاجی مانچستەردا ئامادە نەبوو. چوار ئەندامی دیکەی باندەکەی شانبەشانی ئەو سزایان بەسەردا سەپێندرا.
دوای ئەوەی لە دادگا ئامادەنەبوو، فەرمانی دەستگیرکردنی نامیق دەرچوو، و لەکاتی  گەڕانەوەی بۆ بەڕیتانی لە فڕۆکەخانەی مانچێستەر لە ڕۆژی هەینی ٢٠ی جانیوەری دەستبەسەرکرا.

بڕیارە  سبەینێ ٢٣/١/٢٠٢٣  لەبەردەم دادگای  مانچستەر ئامادەبێت و  بگەڕێتەوە دادگای تاج و بە فەرمی سزای بەسەردا بسەپێنرێت.
ئاری جەلال
دەزگای لوتکە

به‌روار:  23/01/2023
327   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   823
کۆی سه‌ردان:   29238745