دڵشاد مەریوانی ئەو شاعیرە شەهیدەی گۆڕ غەریبە!!


عەریفێکی عەرەبی ڕیوەڵەی لاواز پێی دەڵێت: ”سەردانەوێنە“
دڵشاد پێی دەڵێت: ”من هەمیشە سەرم بەرزە“، ئینجا سێ فیشەک دەنێت بە کەلـلەی سەریەوە."
.

.
بەڕێز: "محەمەد ئەمین پێنجوێنی" لە بیرەوەریەکانیدا بەم جۆرە بەسەرهاتی شەهیدبوونی شاعیرو شۆڕشگێڕی کورد، (دڵشاد مەریوانی ١٩٤٧-١٩٨٩) دەگێڕێتەوە: 

"لەدوای ڕاپەڕین ڕۆژێک کەسێک هات بۆلام، وتی: ”بەڵگەیەک هەیە دەمەوێت بیبینیت، تەنها بیبینیت، ئەگینا وەکی تر نە بەڵگەکەت دەدەمێ و نە هەرگیز باسیشم بکە“.
ئەو بەڵگەیەی میوانەکە هێنابووی، ڤیدیۆیەکە کە لەکاتی گرتنی فەرمانگەی ئەمنی بەعس لە ڕاپەڕیندا لە سلێمانی بەدەستکەوتووە. لە ڤیدیۆکەدا دڵشاد مەریوانی دەردەکەوێت بە دەست و چاوبەستراویی، بە باڵابەرزەکەیەوە عەریفێکی عەرەبی ڕیوەڵەی لاواز پێی دەڵێت: ”سەردانەوێنە“
دڵشاد پێی دەڵێت: ”من هەمیشە سەرم بەرزە“، ئینجا سێ فیشەک دەنێت بە کەلـلەی سەریەوە."
.
سەرچاوە: 
- محەمەد ئەمین پێنجوێنی: چۆن بووم بە پرد؟!، چ1، چ.کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢١، ل٢٣٠.
..
ئاریان ئومێد
به‌روار:  22/01/2023
405   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   809
کۆی سه‌ردان:   29247217