مشکەکەی عەریف یاسین 🤣
پێشمەرگەیەکی سۆسیالیست ناوی عەریف یاسین بووە و لە سەربازی هەڵاتووە. لە بارەگایەک قسە دەگێڕێتەوە و دەڵێ بە مناڵی مشکێکم لەماڵی خۆمان ڕاوناوە و خۆی کردووە بە کونێکدا.
چووم بە مەسینە ئاوم کردۆتە ناو کونەکە و بەدارێ خەریک بووم مشکەکە بێنمە دەرەوە.
مشکەکە هاتۆتە دەرەوە و سێ جار لەسەر یەک سێ لیرەی ئاڵتوونی بۆ فڕێداوم و ووتوویەتی ها عەریف یاسین ئەمە بۆ تۆ.
پێشمەرگەیەکی تر ناوی بەهادین ئەبێ و ئەڵێ عەریف یایسن بوەستە.
قبوڵمانە مناڵ بوویت و مشکێکت ڕاونا.
قبوڵمانە مشکەکە قسەی کرد.
قبوڵیشمانە مشکەکە ٣ لیرەی ئاڵتوونی بۆ فڕێدایت.
بەس توو شەرەف ئەو کاتە تۆ عەریف بوویت.
بهروار: 21/01/2023
332 جار خوێندراوهتهوه
|