من مامۆستای مامۆستا کەمال دەباخم
ساڵی خوێندنی 1981/ 1982 نەچوومە تاقی کردنەوەی خانەی مامۆستایان و کتێبەکانم سووتاند.
لەگەڵ " ئاراسی تەیبی بەقاڵ" ی ڕەحمەتی وویستمان شوێنەکانمان بگۆڕینەوە " خانەی مامۆستایان بە پەیمانگای هونەرە جوانەکان ".
" محەمەد پیرۆز ڕۆستەم" ی بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی بە ئێمەی ووت:
دەتگوێزمەوە پەیمانگای هونەرە جوانەکان." بە مەرجێ لەوێ بچنە لیژنەی ئیتیحادی و ئێمە ڕەفزمان کرد.
ساڵی 1982 پاش یەک مانگ دەوام ڕامان کرد بۆ پێشمەرگایەتی و دوای چەند ساڵێک بە عەفوات گەڕاینەوە.
مامۆستا کەمال دەباخ کە یاریدەدەری بەڕێوبەری پەیمانگای مامۆستایانی سلێمانی بوو ، سجیلەکەی خستە بەردەستمان و فەرمووی:
شێرزاد دەمزانی ڕۆژێک دەبێت بگەڕێنەوە ، بۆیە ساڵی 1982 م بۆ سڕینەوە کە مانگێ دەوامتان کردووە.
گەر مامۆستا کەمال وای نەکردایە لە پەیمانگای مامۆستایان وەرنەدەگیراینەوە و نەدەبووینایە مامۆستا.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
وێنەکە له ڕاستەوە: مامۆستا کەمال دەباخ و مامۆستا عەبدولسادە گەیتان خەڵەف بەڕێوبەری پەیمانگای مامۆستایان.
لە کومێنت هەندێ بیرەوەری و نامە گۆڕینەوەی ئیمشەو لەگەڵ مامۆستا عەبدولسادە هەیە:
وێنەکان لەم لینکەدایە
بهروار: 03/01/2023
447 جار خوێندراوهتهوه
|