کوردۆ باکسی خەڵاتی داویت ئیسحاق وەردەگرێ
ئاماده‌كردن و نووسینی:
شێرزاد عەزیز و گۆران مه‌ریوانی
سه‌ره‌تا
جاره‌كی له باكوری سوێد، ئومیۆ، میوانی چه‌ند ئه‌ندام پاڕله‌مانتارێكی فینله‌ندی بووین. پرسیان، كوردۆ باكسی ده‌ناسین؛ له ڕێی نووسینه‌وه وه‌ڵامم درانە‌وه. وتیان، ئێمه هه‌میشه پڕس به‌و ده‌كه‌ین كه پرسیارێ له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی كورد بێته ڕێگه‌مان. باكسی بۆ جاری دووم خه‌ڵاتی وه‌ك ئه‌كتیڤیستێكی مرۆڤدۆست و دیموكرات ده‌كرێ. 1991 خه‌ڵاتی ئۆڵف پاڵمێ، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌شدا خه‌ڵاتی داود ئیسحاق.
كــــــوردۆ بـــاكســـــــی
1965، له باتمان-كوردستانی باكور هاتۆته دونیاوه. 1980 له‌گه‌ڵ خێزان و 4 خوشكوبرادا دێنه سوێد. نووسه‌ر، مێدیاكار، ئه‌كتیڤیستێكی چالاكی مافی مرۆڤه. 1987 بڵاڤكراوه‌ی وه‌رزیی ڕه‌شوسپی (سڤارت-و-ڤیت) دژ به نەژادپه‌رستی داده‌نێ. 1998-2002 ڕه‌شوسپی و گۆڤاری دژ به نه‌ژادپه‌رستی، ئێكسپۆ، هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن. 2002-2003 سڤارتڤیت-ئێكسپۆ یه‌ك ده‌گرن و نێوی ئه‌وی دواییان ده‌پارێزن. 1992، ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئاشكرای پارته نه‌ژادپه‌رسته‌كان و كوشتنی بێگانه گه‌وره‌ترین ڕێپێوان ڕێكده‌خا به ناوی، بێ كۆچبه‌ر سوێد له‌كار ده‌كه‌وێ. ئه‌و ساڵ، 2022، له‌ته‌ك داخوازی چوونه ناتۆوه و په‌یماننامه‌ی نێوان سۆسیال دیموكراتان و توركیا چالاكترین ساڵی بووه. له‌ته‌ك نوسه‌ران، سیاسه‌ته‌وان، ڕۆشنبیر و دادوه‌راندا به‌ده‌یان نووسینی بۆ داكۆكی له كوروستانیان نووسیووه. چه‌ند هه‌فته پێش خه‌ڵاتی داویت ئیسحاقی پێبه‌خشرا.
دیــــــــــــدار
پرسیار(پ): داویت ئیسحاق كێییه؟ كه‌ی خه‌ڵاتی بۆ دیاركرا و بۆ؟
وه‌ڵام(و): داڤید ئیسحاق، 1964-....، ڕۆژنامه‌وانێكی سوێدیه، پایزی 2001 له ئێریتێریا گیرا، له‌به‌ر نووسینی ڕه‌خنه‌گرانه و خاوه‌نی به‌شێك له ده‌زگایه‌كی ڕۆژنامه‌وانیش بوو (سێتیت)، تا ئێستا شكاتنامه‌ی له دژ به‌رزنه‌كراوه‌ته‌وه و نه‌براوه‌ته دادگا. یانی 21 ساڵه زیندانییه بێ شكات و دادگا؛ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی خۆی ئازادانه و ڕه‌خنه‌گرانه له كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا به‌كارهێناوه.
خه‌ڵاتی داڤید ئیسحاق 2007 له‌لایه‌ن ده‌زگای وه‌شانی (ڤێسترا)ـوه دانرا.
نیاز له خه‌ڵاته‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێك و ده‌زگایه‌ك كه به هه‌ناسه‌ی ئیسحاقه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ مافی وشه‌ی ئازاد، ئازادی دوان و ڕاده‌ربڕین، هه‌روه‌ها بنه‌ما دیموكراتییه‌كانی تر، نابێ فه‌رامۆش بكرێن و ده‌بێ كارێك بكرێ كه جیهان ئاوه‌ڕیان لێبداته‌وه. خه‌ڵاته‌كه ساڵانه‌یه و 10 هه‌زار كڕۆنی سوێدییه.
پ: په‌یوه‌ندی تۆی كورد و به‌و كێشه‌یه‌وه چۆن په‌یدا بوو؟
و: من ساڵانێكی زۆر كۆششم بۆ ئازادی و دژ به نه‌ژادرستی كارم كردوه، كۆمه‌كی كه‌سانێ كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك زاده‌ی سوێد نین و به هۆی خه‌باتیان بۆ ئازادی و دیموكراتی گیرۆده‌ی وڵاتانی تاكڕه‌و-و زاڵم بوون، له‌و وڵاتانه ده‌زگای ئاسایی مێدیا، دادوه‌ری یان دادگای نۆڕماڵ نین. جا من ڕێنمایی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌م، داكۆكیان به نووسین و چالاكی تر لێده‌كه‌م، دوو منداڵه جمه‌كه‌كه‌ی ئیسحاق نزیكمن، چوون من ڕۆژنامه‌وانم و ده‌خوازم گه‌ر منیش ڕووبه‌ڕووی گرتن و زیندان بوومه‌وه، بۆ نمونه، له توركیا یان له ئێران به ئاواتم نووسه‌ران و ئه‌كتیڤیستی مافی‌مرۆڤ به هانامه‌وه بێن له بیرم نه‌كه‌ن.
پ: خه‌ڵاته‌كه له دیدی تۆوه چ ده‌گه‌یه‌نێت؟
و: پرسیارێكی چاكه. خه‌ڵاته‌كه هانم ده‌دا تا زیاتر و چاتر بۆ وشه‌ی ئازد، مافی مرۆڤ تێبكۆش‌م، هاوكاتیش پیرۆزكردنی خه‌باته له پێناو ئازادی ڕاده‌ربڕین و چالاكی مرۆڤدۆستانه دوور له جوداكاری ئاین و بڕوا، بیر‌و بۆ چوون، ڕه‌نگ و ڕوخسار و نه‌ژادی نێوان مرۆڤ، ته‌نیا سه‌ربه‌ستی و مافی دیموكراتی بۆ ئازادی مرۆڤ ده‌كاته ئامانج. هه‌موو مرۆڤێ ده‌بێ مافی ڕاده‌ڕبڕینی خۆی پێ ڕه‌وا ببینرێ. هه‌روه‌ها ڕێزگرتنی ڕه‌نجم من زیاتر چالاك ده‌كا.
پ: بۆچی ڕه‌وه‌ندی كوردی شكستی هێناوه له‌وباره‌یه‌وه نه‌یتووانیووه ده‌زگایه‌ك، خه‌ڵاتێك بۆ ئازادیخوازانی و زیندانیانی خۆی دابمه‌زرێنێ؟
و: چوون له‌لایه‌ك وڵاتی مه، كوردستان له نێوان چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌شكراوه، هه‌روه‌ها ئێمه سێ جۆر ئه‌لفوبێ-مان هه‌یه، نابێ له بیریشی بكه‌ین كه زۆربه‌ی كورد بۆچوون و وێنه‌یه‌كی ماكرۆیان (گه‌وره‌ی وڵاتیان) له پێش چاوه ئیدی هه‌ندێ پرس له‌و نێوه‌نده‌دا له‌بیر ده‌كه‌ن. به‌ڵام به بڕوای من ئه‌م پێشنیاری ئێوه گه‌لێ به جێییه و ده‌می ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ش له‌و شوێنانه‌ی مافی ئه‌كتیڤیستی مرۆڤدۆست پێشێل ده‌كرێ و زیندانیانی سیاسی و ئازادیخوازمان هه‌ن ئه‌و پێشنیاره له پێشچاو بگرین. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم تا ئێستا بوونی ئه‌مجۆره خه‌ڵاته به‌داخه‌وه نییه.
پ: ڕه‌وه‌ندی ئێریتریایی به به‌راورد به ڕه‌وه‌ندی كورد ساڵانێكی زۆر نییه خه‌ریكی چالاكین، ئه‌وان توانای خه‌ڵاتدانان و سه‌دای بیستراویان هه‌یه، ئه‌ی ئێمه بۆ خاوه‌نی ئه‌وه جۆره تێكۆشانه نین؟
و: ئێریتریا خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیانن. له 1993 له ئتیوپیا جیا بوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی خۆیان دروستكرد. ئه‌وانیش په‌رش و بڵاون،هه‌یانه دۆستی ده‌وڵه‌تیانن و هه‌شیانه ئۆپۆزسیۆنن. خه‌ڵاته‌كه‌ش ڕه‌وه‌ندی ئێریتریای داینه‌ناوه به‌ڵكو ئازادیخوازنی سوێدی. ناكرێ بۆ من به‌راوردی ئه‌و دوو ڕه‌وه‌نده پێكه‌وه بكه‌م به‌وه‌ی كامیان باشتر كار ده‌كه‌ن یان نا، به‌ڵام ئومێده‌وارم ئێریتریایی و كورد خه‌باتی دیموكراتی له نێو ده‌وڵه‌تی خۆیاندا په‌ره پێبده‌ن. زۆر گرنگه ئێمه‌ش له كوردستان خه‌بات له پێناوی دیموكراتیدا له بیرنه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها نابێ ڕێبده‌ین دوژمنانی سه‌ركوتكاری خۆمان كۆپییه بكه‌ین و لاساییان بكه‌ینه‌وه.
پ: تۆ پێشتر خه‌ڵاتی ئۆڵف پاڵمێ-ـشت پێ به‌خشراوه، كه‌ی و چۆن؟ ئه‌ی له‌به‌رچی و باشه چۆن خه‌ڵاتێكه؟
و: به‌ڵێ، خه‌ڵاتی ئاشتی به ناوی ئۆڵف پاڵمێ-ـوه، 1999 ڕاسته‌وخۆ به ده‌ستی وه‌رمگرت. چوون من یه‌كێ بووم له‌وانه‌ی خه‌باتی دژ به نه‌ژادپه‌رستی و ڕاسیسم ڕێكخستووه. ئه‌وده‌م كرده‌وه‌ی دژه بیانی، نه‌ژادپه‌رستی و ڕاسیسم له ترۆپكدا بوو، منیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بڵاوكراوه‌ی گۆڤاری ئێكسپۆ بووم كه سه‌كۆی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌بات له‌و كایانه‌دا بوو. خه‌ڵاته‌كه شادیهێنه‌ر بوو چوون درا به كوردێك، ده‌زانی بۆ؟ دوای كوشتنی پاڵمێ كورد ده‌ست نیشانكرا وه‌ك بكوژی ئه‌و، پاشان ده‌ركه‌وت، له ڕێی بڕیاری فه‌ڕمی دادگای باڵاوه كه كورد نه‌بوو به‌ڵكو پیاوێكی سوێدی دانیشتووی (تێ-بی) بوو. كه خه‌ڵاته‌كه درا به‌من هه‌ستێكم لا په‌یدا بوو كه كورد بۆ هه‌میشه بێ به‌رییه له كوشتنی ئه‌و، خه‌ڵاته‌كه‌ش سه‌لمێنەری ئه‌وه‌یه.
سوپاستان ده‌كه‌م و سه‌ركه‌وتوو بن.
به‌روار: 18/12/2022
346 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|