ڤیدیۆی ئەو کەسەی هاوکاریمان کرد بەڵام دزی کرد
هەرچەند هەمیشە دەیڵێم هەر چاکەیەک دەکەی نەباسی بکە و نە با کەسیش بزانێت، بەڵام گێڕانەوەی ئەم ڕووداوە حەزدەکەم ببێتە وانەیەک بۆ زۆر کەس.
چیرۆکی ئەو کوڕە کوردەی بەدڵ و بەگیان دەستی هاوکاریمان بۆ درێژکرد هەوڵماندا لە بەرخاتری خۆی نا
یەک لەبەر خودا دوو لەبەر خاتری دایک و باوکی چونکە بە خۆمان دەگووت ئەویش جەرگی دایک و باوکێکە.
کەچی دوای زۆر نامەد دەرچوو.
کات ژمێر لە دەوروبەری 9 بۆ 10 شەو بوو دەم وویست بنوم چونکە زۆر هیلاک بووم،
بەڵام لە ناکادا تەلەفونێکم لەلایەن یەک دوو کوردی بەڕێزەوە بۆهات ووتیان کاک ڕێبوار گەنجێکی کورد بێ جێگاو ڕێگایە و لەسەر جادە دەنوێ، ووتم لەکوێیە ووتی لای چێشخانەی کوردەکانە ئیدی بۆم گرنگ نەبوو خەڵکی کام شارو گوندی کوردستانە یەکسەر هەستام و خۆمم گۆڕی خۆم گەیاندە شوێنەکە،
بینم ئیدی ناخ و دڵم گڕی تێ بوو کە لە ڕەوشێکی زۆر خراپدا بوو، لە دووکانی یەکێک لە کوردەکان داوای خواردن و خواردنەوە بۆ کرد ووتم جارێک تێرنان بخۆ دوای قسە دەکەین.
ووتم کاکە بۆ وات لێهاتوە کێشەت چیە؟ ئایە دەرمان دەخۆیت؟ یان قومار دەکەیت ووتی نەبەخودا ئەو شتانە هیچ ناکەم.
ئیدی گوێم لە چیرۆکەکەی گرد ،گوایە ساڵانێکی زۆر لە ئەڵمانیا ژیاوە ، خاونی گەراجی سەیار کڕین و سەیارە فرۆشتن بوە تورکێکی ئێرانی کردوە بەشەریک کاتێک زانیوێتی جواب و ئەوشتانەی نیە ،بەخاون مۆڵکەکەی ووتوە ئەم کەسە ئیقامەو ئەوشتانەی نیە
،ئیدی خاون مۆڵکەکە ئەمی دەرکردوە دوای داوێتی بە تورکەکە، ئەمیش هەڵدەستێ سێ چەقۆی لێدەدا وساڵێک زیندانی دەکێشێت،
کە ئازاد دەبێت لە ئەڵمانیا نامێنێت و دێت بۆ بەریتانیا و خۆی تەسلیم دەکات دوای ماوەیەک دەینێرنەوە بۆ ئەڵمانیا وسێ مانگی دیکە دەگیرێتەوە،
جارێکی دیکە دێتەوە بۆ بەریتانیا و خۆی تەسلیم ناکات، هەندێک پارە پەیدا دەکات و خەسلێک دەکڕێت، دوای ماوەیەک خەسلەکەی بازاڕی نیە و کرێ خەسلی پێ نەدەدرا، ناچار بووە دایخست
، ئیدی دەچێتە مانجستەر لەوێ دەیەوێت لەوێوە بێت بۆ لیدز پرسیار لە دوو کورد دەکات ئەوانیش کاری دەرمان دەکەن ،دەیبەنە ژێر پردێک تەلەفونەکەی و 180 هەشتا پاوەندی پێدەبێت لێی دەسێنن و سەرو چاوی دەشکێنن ،
کەسانێک هاوکاری دەکەن و دێت بۆ لیدز و چەند شەوێک لەسەر شەقامەکان دەنوێت، چرۆکەکەی خۆی بەو شێوە گێراوە،
کاتێک لێم پرسی خەڵکی کام شاریت ووتی خاڵۆی شارێکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانم، منیش هاوڕێیەکم خەڵکی ئەو شارەیە تەلەفونم بۆ کرد ماڵی ئاوابێت دوای دەدەقە هات، کە بینی دای بەسەر خۆیدا ووتی ئەوە تۆ بۆ وات لێهاتوە، ئەم دوو بەڕێزە یەکیان باش ده ناسی و دراوسێی یەک بوون لە ڕۆژ هەڵات.
ئیدی بیرم کردوە بۆ کوێی ببمە، ناچار بووم تەلەفونم بۆ هاوڕێیەکی پاکستانیم بکەم کە کۆمپانیای خانو بەرەیان هەیە خانویەکی زۆریان هەیە، تەلەفونم کرد تەقریبەن کاتژمێر یانزەی شەوبوو ووتم برام گەنجێکی خەڵکی ووڵاتەکەم لەسەر شەقامە ژوورێک خانیەکتان نیە تا جێگەیەکی بۆ دابین دەکەم،
ووتی وەرە بۆ ئۆڤیزی خانو بەرەکەمان چووم ئۆڤیزەکەی کردوە کلیلی فلاتێکی داپێم ووتی با لەو فلاتەدابێت تا جێگەیەکی بۆ پەیدا دەکەیت،چووین بۆ فلاتەکە لە گەڵ دوو هاوڕێی دیکە چووینە فلاتەکەوە کارەبای نەبوو چووین بای20 پاوەند کارەبای بۆ کڕین کارەبامان کڕی هەر کاره با نەبوو ناچار بووێن 75 پاوەند بکەینە کارەبا بەوشەوە، کات ژمێر بوو بە 12
چوومەوە بۆ ماڵەوە جێگەو جل و بەرگمان بۆ هێناو جێگەمان بۆ ڕاخستو ووتمان بڕۆ بنو، ئیدی جێمان هێشت تا بەیانی.
بەشی دووەم.
بەیانی کات ژمێر 10 چووم بەدوایدا بردمە لای سەرتاش خانەیەکی کورد سەریمان چاک کردو بردم بۆ بازار ئەوەی پێوویستی بوو لە جل و بەرگ بۆم کڕی، دوای بردم بۆ دوکانێکی موبایل و موبایلێی ڕێک وەک ئەوەی خۆم بۆکڕی بە 120 پاوەند 20 پاوەند وەعدەی تەلەفونم بۆ کڕی ووتم یاڵا تەلەفون بۆ دایک و باوکت، ئیدی تەلەفونی کرد زۆر سوپاس و ستایشی کرد ، ووتم پێوویست بە سوپاس ناکات ئێمە هەموو کوردین و گرنگە ئاگاداری ڕەوشی یەک بین، دوای ژمارەی منی دایە دایکی و دایکی تەلەفونی بۆ کردم گریا و زۆر سوپاسی کرد،کە دایکیم بینی بەو شێوە ووتم دایە گیان ئەگەر گوێ بگرێت بەهەموو شێوەیەک هاوکاری دەکەم، ئیدی ئەم بابەتە سێ حەفتەی پێ چوو، هەوڵمدا کارێکی بۆ پیدا بکەم، تەلەفونم بۆ چەند خاون کارێکی کورد کرد ماڵیان ئاوابێت ووتیان کاک ڕێبوار وادام تۆ پەیوەندیت کردوە بەسەر چاو،ووتم برام من ئەم کەسە ناناسم بەڵام کوردە و لێی قەوماوە جەرگی دایک و باوکێکە با هاوکاری بین، ئەوە بوو خاوند دوکاێک ووتی من ڕۆژی پێنج ڕۆژ کاری دەدەمێ ڕۆژی 50 پاوەندی دەدەمێ لە نۆی بەیانی بۆ 5 ئێوارە خواردن و شتی عایدی دوکانیش ،ئیدی زۆر خۆشحاڵ بوو چەند ڕۆژێک دەستی کرد بە کار زۆر خۆشحاڵ بوو، ئیدی ووتی کاک ڕێبوار دەمەوێت حەوڕۆژەکە کار بکەم تەلەفونم بۆ بەڕێزێک کرد کە کاری خانو بەرە دەکات ووتی بابێت لای من هەرچەندی دەوێت کاربکات دوای دووڕۆژ کار کردن ووتی کاک ڕێبوار ئەم کەسە تەواو نیە ،تاقەتی کاری نیە،
ئیدی چەندڕۆژێکی دیکە لای دوکانە کاری کرد خۆشحاڵ بووم ووتم ئەم بەڕێزەش کەوتەوە سەر سکەی ژیان کردن.
بەڕێزێک دووکانی سەرتاشی هەیە چەند ژوورێکی هەیە داوێتی بەکرێ ژوورێکی چۆڵ بوو کاتێک باسی ڕەوشیم بۆ کرد ووتی بابێتە ئەو ژوورەوە ووتی من بە 250 بۆ 300 پاوەند ژوور دەدەم بەکرێ وادام لێی قەوماوە با ئەم 200 پاوەندات ئەم دوو حەفتەش پارە نەدات. ئیدی ماڵی ئاوابێت شتەکانی گوێزایەوە هاتە ژوورەکە، چەند حەفتەیکش لەوێ مایە هەندێک جار دەهات داوەی پارەی دەکرد گوایە قەرزیداوەتەوە گوایە پارەی بۆ دایکی ناردۆتەوە، میش پارەی مەسروفم دەدایە،
ئەوەنم زانی وازی لە کاری دوکانەکە هێنا چوبو کاری خەسلی دۆزی بویەوە،
بەیانیەک خاون دوکانە کە هات و ووتی کاک ڕێبوار سکوتەی ئەو کوڕە لە خانوەکەدا دەژی نەماوە،
منیش ووتم تەماشای کامیرەکان دەکەین کاتێک لە کاری خەسل هاتەوە شتێک ئەقڵم بەلایدا نەڕوا دەست پیسی ئەم کەسە بوو، چونکە چەند جارێک لە دوکانەی خۆمان دام دەنا دەمویست بزانم کەسایەتی چۆنە،
هیچی خراپم پێوە نەدی ، ووتم کاک سا.... ئەوە تۆ دەرگاکەت دانەخستوە ووتی نەوەڵا ووتم سکوتەی ئەو کوڕەیان بردوە لە خانوەکە دەژی دەمەوێت چەکی کامیرەکە بکەم، ئیدی ڕەنگی تێک چوو هیچی نەووت، شەوێک دوای ئەوە ووتیان پاسکیلی ئەو کوڕەش براوە.
دوڕۆژ دوای ئەوە خاون خەسل هات ووتی کاک ڕێبوار کوا ئەو هەتیوە
ووتم هەتیو کێیە ووتی ئەوەی دەڵێن تۆیارمەتیت داوە وتم وەڵا یەک دوو ڕۆژە ئاگام لێی نیە،ووتی تەماشای ئەو کامیڕە و ڤیدۆ بکە کاتێک تەماشامان کرد هەرچی کۆتری هەبوو هەمووی دزیوە، تەماشای کامیرەمان کرد سەیردەکەم ئەوە سکوتەکەی بردوە، تەلەفونم بۆ کرد ووتم ئەمەوێت بتبینم ووتم باشە تۆ عەیب ناکەیت شتی خەڵک دەبیت. ووتی خاون خەسلەکە وەعدی پێنج ڕۆژ ئیشی داوەپێم و دوو ڕۆژ کاری پێ کردووم دوای کاری نەداوەپێم، منیش لە داخدا وام لێ کردوە،وەڵا خاون خەسل گەڕابەدوایدا و دۆزیەوە بڕێکی باشی لێدابوو،
تەلەفونم بۆ کردوە ووتم ئەو پاسکیل و سکوتەی ئەو کوڕەت چی لێ کردوە بی هێنەوە، ووتی لەماڵ هاوڕێیەکمە دەی هێنمەوە، وەڵا بەیانێکەی خاون دوکانەکە تەلەفونی کرد ووتی کاک ڕێبوار فریام بکەوە هەرچی جگەرەمان هەیە ئەو هەتیوە بردۆێتی
،ئیدی ئەم ڤیدۆی بۆ ناردم،چۆن شتەکان دەبات بۆی دەردەچێت
ئیدی لەو ڕۆژەوە نە جوای تەلەفون دەداتەوە نە کەسیش دەزانێت لە کوێیە،
بۆیە داوا لە هەموو کوردێکی بەڕێز دەکەم لە بەریتانیا لە هەر شوێنێک بینیتان بیگرن و تەسلیمی پۆلسی بکەن،چونکە دایک و باوکی داوا دەکەن بۆیان بنێرینەوە،
ئیدی تەلەفونمان بۆ دایکی کرد ووتم دایە گیان بەداخەوە نەتان توانیوە منداڵەکانت بەشێوازێکی باش پەروەردە بکەن، من هەموو هاوکاری هەوڵێکم لە گەڵ دا کەچی کوڕەکەی تۆ دز دەرچوو.
ئەوەش وەفای مرۆڤی نامەرد،
لە ژیانمدا ئەمە یەکەم جارە کەسێک بەم شێوە عەبدارم بکات.
ڕێبوار شارەزووری
سەیری ڤیدیۆ و وێنەکان بکەن
بهروار: 02/12/2022
948 جار خوێندراوهتهوه
|