مناڵانی سەر جادە
لە کافتریایەکی سێ ئەستێرەدا، لە ئاپۆرەی هاندەرانی مۆندیالدا، لە تەنیشت چەندین سەیارەی گرانبەهادا، لە درەنگانی شەوی ساردی پایزی سلێمانیدا، ئەم منداڵە گوڵفرۆشانە لەسەر کاشییە ساردەکەی دەروازەی کافییەکەدا دانیشتبوون و وەک هەمیشە لە پەراوێزدابوون و کەس نەیدەبینین...

سویچکەم لە دکتۆر هەردی هاوڕێم وەرگرت و چووم لە ئوتۆمبێلەکەیدا پارچەیەک کومبارم بۆ هێنان تا دانیشن لەسەری..

لەم هەرێمە پڕ لە مافیایەدا، لەم مەلەکەتە پڕ دز و فاسیدەدا، لەم شارە زەبەلاحەدا کە مەسولەکانی درەختی گەورەی حەوشەکەی خۆشیان نابینن، من و تۆ بە تەنیا چیمان پێ دەکرێ بۆ ئەم هەموو منداڵەی سەرجادە...؟!

توانا ئەمین
به‌روار:  28/11/2022
316   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   498
کۆی سه‌ردان:   29237688