مەزڵوم کۆبانێ دەڵێ" ئەمریکا دژی هێرشی تورکیایە بۆ سەر ڕۆژئاوا
مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا بەنیازی ھێرشکردنە
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرایده‌كات، تورکیا هێزی لەسەر سنوری کۆبانێ جێگیرکردوەو بەنیازی هێرشکردنەسەر ئەوشاره‌یه، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكاو ئێران دژی ئۆپەراسیۆنه‌كانى تورکیان‌و له‌ئێستاشدا ئەمریکا مه‌كگۆركى ناردۆته توركیا بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كان ڕابگیرێن".
مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئۆنڵایندا لەبارەی هەڕەشەکانی سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشكرایكرد، "ئەمریکاو ئێران دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان".
كۆبانێ ئەمڕۆ شەممە وتی:"تورکیا هێزی لەسەر سنوری کۆبانێ جێگیرکردوەو بەنیازی هێرشکردنەسەر ئەو شاره، به‌ڵام ئەمریکاو ئێران دژی ئۆپەراسیۆنه‌كه‌ى تورکیان‌و ئێستا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان ئه‌مریكا ڕاسته‌وخۆ لەگەڵ تورکیا لەگفتوگۆدایە".
به‌وته‌ى مه‌زڵوم، "باوەڕناکەم هه‌ماهه‌نگى لەنێوان سوپای تورکیا‌و سوریادا هەبێت بۆ ئه‌م هێرش‌و په‌لامارانه، هیوادارین سوریا وەڵامی بۆ هەر هەڕەشەیەکی سوپای تورکیا هەبێت".
ئه‌وه‌شى وت:"دەمانەوێت کێشەکان بەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەربکرێن، هێزەکانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی تورکیا ئامادەن، پێموایە ئەگەر تورکیا هەڕەشەکانی بۆ هێرش بگۆڕێت، ئەمریکاش هەڵوێستی توندتری دەبێت".
داهاتوو
به‌روار: 27/11/2022
387 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|