ئەو پەنابەرەی 6 ساڵ له تورکیا چاوەڕوانی کەنەدای کرد لەکەرکوک کۆچی دوایی کرد.

بەداخەوە ڕۆژی 2022.11.26 "حەکیم حەمەڕەش بە کارەساتی ئوتومبێل لە شاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو 6 ساڵ لە تورکیا چاوەڕوانی مافی پەنابەری کردووە و 5 مانگە گەیشتۆتە کەنەدا.
ئەو ڕۆژەی گەیشتۆتە کەنەدا ، سوپاسنامەیەک و ئەم وێنەیەی لە فەیسبووکی خۆی پۆست کردووە:

سوپاسنامە

زۆر سوپاسی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراقی دەکەم لەکەنەدا کە دوای ٦ ساڵ مانەوەمان لە تورکیا دواجار لەرێگەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی دەکەین لەکەنەدا کە توانیان ئێمە لەچاوەروانی رزگار بکەن و بەرێگای سپانسۆریەوە گەیشتینینە کەنەدا . زۆر سوپاسی ھاوڕێ جەلال سەعیدو ھاوڕێ دەشتی جەمال و ھاوڕێ رۆژ عەزیز دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان و توانیان ئێمە لەتورکیا رزگار بکەن و لە بەرواری ٢٢/٦/٢٠٢٢ گەیشتینە فۆرکەخانەی تۆرنتۆو . لەفرۆکەخانەش هاورێیانی فیدراسیۆن پشێوازیان لێ کردین ..
دوبارە سوپاس بۆ هەموو ئەو هاورێیانەی کە لەپێشوازی کردنماندا بەشدار بوون سوپاس بۆ فیدراسیۆنیش کە لە چاوەروانی رزگاریان کردین ....
حەکیم حەمەڕەش
به‌روار:  27/11/2022
817   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   802
کۆی سه‌ردان:   29234329