چیا " 21" ساڵە لە یۆنان دیار نەماوە

تکایه هاوکاریمان بکەن بۆ دۆزینەوەی 🙏

پاییزی 1997 بەهیممەتی " سەرۆکی مامۆستا ئەنوەر شکوور کە جێگری سیڤانۆسی بەرپرسی کەمپی پەندەلی بوو" لای " کۆستا و لە شارۆچکەی پۆرتۆهێلی"  کارمان دەست کەوت .
لەوێ " چیا" م ناسی کەخەڵکی ئامەد بوو.
سێ مانگ لەگەڵ " کۆستا وچیا " لە ڤێلایەکی ناو باخێکی گەورەی زەیتوون لە نزیک پۆرتۆهێلی پێکەوە ژیاین و کاری زەیتوونمان کرد.
ئێمە هاتینە مالمۆ و لەیەک دابڕاین.
لە دێسەمبەری 2000 چیا هاتە مالمۆ و شەش مانگ مایەوه  و لێره ڕەفزی وەرگرت .
ڕۆژی 2001.5.23  لەگەڵی چووین بۆ فڕۆکەخانەی کۆپنهاگن و گەڕایەوە ئەسینا.
لە ئەسیناوە تەلەفۆنێکی بۆ کردم و ئیتر دەنگی نەما.

ساڵانێکی زۆرە سۆراخی دەکەین و هیچمان دەست ناکەوێ .
لە ڕێگەی فەیسبووکی کۆمیتەی یۆنانی یەکێتی و پەیجی ڕەنج پشدەری نامەم بۆ نارد" بەهیمەت یان بە قیمەت" هەواڵێکی بپرسێ .. هیچمان دەست نەکەووت.
چەند جار لە فەیسبووکە کۆنەکانی خۆم دامنا بەڵکو کەسێ هەواڵی بزانێ !!
چیا وەک برایەکی دڵسۆزمانە کە زۆر پیاوەتی هەیە بەسەرمانەوە و خۆمان بەقەرزاری دەزانین.
هەرکەسێ زانیاری لایە کە هاوکاریەکی گەورەی مرۆڤ بوون وکورد بوونە بەم ژمارەیە ئاگادارمان بکاتەوە:
ڤایبەر و وەتس ئاپ: 0046760829299

چیا بە ئەسڵ ناوی ئیبراهیمە و لە یۆنان ناوی پەترۆسە و لای هاوڕێ کوردەکانی بە چیا ناسراوە.

شێرزاد عەزیز 
مالمۆ

وێنەکان لەم لینکەدایە:
سەیری وێنەکان بکە

به‌روار:  26/11/2022
551   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   652
کۆی سه‌ردان:   29237842