هانس دوبەی ئەو ئەڵمانیەی لە چاوەروانی مەرگیدا ئاواتی هەڵەبجە بوو
هانس دوبەی ئەو ئەڵمانیەی لە چاوەروانی مەرگیدا ئاواتی هەڵەبجە بوو

ڕۆژێکیان" کاک تەها هەڵەدنی " بە تەلەفۆن ووتی :
هانس دۆستێکی گەورەی کوردە و دەمرێ ، بە ڵکو بە کۆمیتەی سوید بڵێن هاوکاری سەردانێکی هەڵەبجەی بکەن.
" ئەو کاتە کەرتی مالمۆ بووین".
ڕۆژێکیان لەگەڵ کاک تەها لە خەستەخانەی سوێدەر ڤێرن سەردانمان کرد و کاک تەها زەرفێ مۆزی بۆ هێنا
کەدانیشتین هانس ووتی:
دەمرم و لە مردم ناترسم و ژیانی خۆم کردووە.، بەڵام ئاواتم ئەوە بوو پێش مردنم هەڵەبجەم ببینیایه.
هانس دوبەی پیاوێکی زگوردی ئەڵمانی بوو کە له شاری مالمۆ ژیاوه.
ئەو چەپێکی بوێر بووە لە پارتی " پرۆلیتاریا" و سەردانی شاری ئامەدی کردووە لە باکووری کوردستان و لەوێ گیراوە و سنوورداشی سوید کراوەتەوە.
چالاکوانێکی سەرسەختی بەرگری بووە لە خەباتی کووردی باکوور.
بەداخەوە دواتر ئێمە نەمانبینەووە و لە هەواڵی دابڕاین و سەردانی گۆڕەکەشیمان نەکردووە.
ئەوە یەکەم جار بوو نەخۆشێکی شێرپەنجە ببینیم کە دەزانێ شێرپەنجەکەی دەیکوژێ و لە خەستەخانە بۆ مردن خەواندوویانە و بەتەنیا و بێ کەسوکار و بەو ئازایەتیەوە ڕووبەڕووی مەرگی خۆی بۆتەوە.
ئێمە دەمانزانی لە توانای کۆمیتەی سوید نیە بۆ سەردانی هەڵەبجەی، بەڵام تا ئێستاش لام سەیرە چۆن بەدەستی بەتاڵ چووم بۆلای.
بەهیوای هەر کەسێک وێنە و زانیاری زیاتری لایە لەکۆمێنت وەکو وەفایەک بۆ ئەم دۆستە گەورەیەمان دایبنێ.
سوپاس بۆ کاک تەها کە وێنەکەی بۆ ناردین و بۆ زانیاریەکانی کاک سەلاح و کاک نەوزاد کەرکوکی بڕای.
شێرزاد عەزیز
به‌روار:  25/11/2022
682   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   708
کۆی سه‌ردان:   29237930