مەزڵوم کۆبانێ ناسنامەی ئەو ژنە ئاشکرا دەکا کە لە ئەستەنبووڵ خۆی تەقاندەوە
چەند وەلامی گرنگی مەزلوم کۆبانێ بۆ ئەنبەرین زەمان..
بۆ یەکەمجار زانیاری لەسەر ئەو ژنەی کە تەقینەوەکەی ئەستانبۆڵ ئەنجامدا، مەزلوم کۆبانێ ناسنامەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەنبەرین زەمان کە لە ئەلمۆنیتەر کاردەکات، دیمانەیەکی لەگەڵ جەنەراڵ مەزلوم کۆبانێ ئەنجامداوە ، گرنگە، هەندێ پرسیار و وەلامم وەرگێڕاوەتە سەر کوردی دەیخەمە بەرچاوان، تەواوی دیمانەکەش لە کۆمێنت دادەنێم:
- تۆ یەکێکی لەوانەی لەلایەن تورکیاوە داواکراوی، ئایا تۆ ئامجێکی ئەو هێرشانەی ئەم دواییە بوویت؟
- مەزلوم کۆبانێ: ناتوانم بە دڵنیاییەوە ئەوە پشتراست بکەومەوە کە بۆ ئەمجارە ئامانج بوومە، بەڵام پێشوو لە گەلێ جاردا تورکیا ویستویەتی بمکوژێت، بەڵام ئەوەتا لێرەم لەسەر کارەکانمدام.
- ئایا لەو باوەڕییەی کە تورکیا پێش هێرشەکانی، ئەمەریکای ئاگادار کردبێتەوە، بەتایبەتی هێزەکانی ئەمەریکا لەو دەڤەرە بوونیان هەیە وبەتەنیشت فەرماندەیی گشتی ئێوەن؟
- مەزلوم کۆبانێ: تورکەکان دەزانن ئەمەریکییەکان لێرەن، دامەزراوەی هاوبەشمان پێکەوە هەیە، راهێنانی هاوبەشمان هەیە. پێویستە ئەو پرسیارە لە خودی ئەمەریکییەکان بپرسیت کە ئایا تورکیا ئاگاداری کردوونەتەوە یا نا؟ بەگوێرەی زانیارییەکانی من، ئەو کارەیان بە دیفاکتۆ بەسەر ئەمەریکییەکاندا سەپاندووە، یا ئەمەریکایان خستۆتە ناو ئەمری واقیع.
- مەبەستتان چیە؟
- مەزلوم کۆبانێ: باوەڕ ناکەم ئەمەریکییەکان پێشینە بەو هێرشەیان زانی بێت. دەتوانین بڵێین هێرشەکە روویدا، وێرای بوونی ئەوان(ئەمەریکییەکان).
- بە دڵنیاییەوە دەزانم بۆ ئەو هەڕەشانەی تورکیا بۆ داگیرکاریی قسەتان لەگەڵ ئەمەریکییەکان کردوە. ئایا پێیان گووتن کە ئەوان رێگانادەن بەو داگیرکارییە؟
- مەزڵوم کۆبانی : ئەوە هەڵوێستی ئەوانە تاوەکو ئێستا. دەڵێن ئەوان رازی نین بۆ ئەنجامدانی کارێکی لەوجۆرەی تورکیا، لە دژی دەبن. پاش ئەو هێرشانەی ئیمڕۆ قسەمان لەگەڵ بەرامبەرەکانمان لە ئەمەریکییەکان کرد، بەلام ئەو رەوشەی ئێستا زۆر جیاوازە بۆیە بەیەکەوە رەوشەکە هەڵدەسەنگێنین.
- ئێستا من لە هەولێرم، لێرە بەرپرسەکان دەڵێن ئەگەر ئێوە هێلێکی جیاکاری لە نێوان خۆتان وپەکەکە دابنێن ، ئەوا تورکیا ئامادەیە مامەڵەتان لەگەڵدا بکات، وەڵامت بۆ ئەوە چییە؟
- مەزلوم کۆبانێ: پێموانییە ئەوە کێشە سەرەکییەکە بێت، ئەوە تەنها پاساوە، تورکیا دژی هەر دەستکەوتێکی کوردانە، ئەگەر بهاتبایە ئەنەکەسەش ئێرەی بەڕێوە بردایە ، تورکیا دوژمنکاریی دەکرد. تورکیا دژی کوردانە.
- بەشێک لە شرۆڤەکاران لە تورکیا دەڵێن: ئەو تەقینەوە ئەندامانی دەوڵەتی قوڵ ئەنجامیانداوە بۆ ئەوەی هەوڵەکانی ئەردۆگان بەکرانەوە بەرامبەر کوردان بەتیابەتی سەرۆکی پەکەکە ئۆجەلان. ئایا ئەوە بە لۆژیک دەیبینیت؟
- مەزلوم کۆبانێ: ئەو تێورییانەمان گوێ لێ بووە. لەراستیدا پێش هەڵبژاردن لە بەردەم ئەردۆگان دوو رێگا هەیە: یا دەبێت لەگەڵ بزاڤی رزگارریخوازی کوردان رێکبکەوێت کە ئەوەش دەستی بەهێز دەکات، یا ئەوەتا شەڕێک هەڵبگیرسێنێت، ئەوەتا ئەردۆگان شەڕی هەڵبژارد.
- بەرای تۆ کێ تەقینەوەکەی ئەستانبۆڵی ئەنجامدا؟
- مەزڵوم کۆبانێ:پێموایە کارێکی تێکدەرانە بوو بۆ ئەوەی رێگا خۆش بکەن بۆ شەڕێک دژی ئێمە. لێکۆڵینەوەی زۆرمان ئەنجامدا و گەیشتین ئەوەی کە ئەوەی ئەو تەقینەوەی ئەنجامدا، گروپەکانی ئۆپزسیۆنی سوریان کە لە ژێر دەسەلاتی تورکیادا کاردەکەن. بۆ نمونە ئەوەمان سەلماند و بۆ یەکەمجاریشە بۆ دەزگای میدیاکان ئاشکرای دەکەم، کە ئەو ژنە لە خێزانێکەوە هاتووە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەیە، سێ برای لە ریزەکانی داعشدا کوژراوە، یەکێکیان لە رەققە کوژراوە، دووەمیان لە مەنبەج و سێهەمیشیان لە ناو ریزەکانی داعشدا لە عێراق کوژراوە.
یەکێک لە براکانی تری ئێستا فەرماندەی هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە لە عەفرین کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، لە ماڵباتێکن کە لە حەلەب دەژین. بە هیچ شێوەیەک ئەو کردەیە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و سیاسەتێکی ئاواشمان هەرگیز نییە.
نیاز حامید
بهروار: 23/11/2022
339 جار خوێندراوهتهوه
|