چیرۆکێک لە ئەدەبی کۆمێدی ڕووسی 😛

گریاو و پێکەنیو .. !!

لەپیاوێکی بەتەمەنی ڕوسیان پرسی ھۆکار چی بو حکومەت سێ جار تۆی زیندانی کرد ..؟

پیرەمێرد لەوەڵامدا وتی : لاو بوم کاتێک بوم بە ئەندام لە ڕیزەکانی پارتی کۆمۆنیست،لەگەڵ بەرپرسی کۆمیتەی حیزبدا بوم ئەویش باسی مێژوو بیروباوەری حیزبی بۆم دەکرد،بەپێش کۆشکی کرێملندا تێپەڕین وتی:
شورەی کرێملن بەرزە..

پرسیم بۆ وابەرزە؟

وتی: تاکو کەر نەتوانن بەسەریا بازبدەن..!!!
منیش پرسیم: لە دەرەوە بۆ ژورەوە یان بە پێچەوانەوە..؟

منیان خستە زیندان تاکو ستالین مرد ئینجا ئازاد کرام..

کاتێک ئازاد کرام زۆر دڵخۆش بوم، وێنەی سەرۆک خرۆشۆڤم لەگەڵ وێنەی ستالین ھەڵواسی،دیسان بەرپرسی کۆمیتەی حیزب ھاتە لام وێنەکانی بینی،وتی ھێشتا وێنەی ئەو کەرەت ھەڵواسیوە..؟

پرسیم،کامەیان دەڵێی..؟

دیسان منیان خستەوە زیندان،ھەتاکو خرۆشۆڤ مرد ئینجا ئازاد کرام..

جاری سێیەم و دوایش جەژنی لەدایک بونی یەکێک لە نەوەکانم بو، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب تەلەفۆنی بۆ کردم پرسی، بۆ نەھاتی بۆ دوا کۆبونەوەی حیزب..؟

منیش پێیم وت: ئەگەر بمزانیایە دوا کۆبونەوەیە خۆمو ھەمو ئەندامانی خێزانەکەم ئەھاتین ئاھەنگمان ئەگێڕا..

ئەوەبو بۆ جاری سێیەم خرامەوە زیندان..
*********
لە عەرەبی وەرمگێڕاوە
میر دەرگەڵەیی
به‌روار:  22/11/2022
370   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   203
کۆی سه‌ردان:   29231484