تەرمی هاوڕێکەم بەجێ نەهێشت تا خۆشم شەهید بووم😪
نەمهێشت هاوڕێكەم تەنیا بێ ، شەوتابەیانی بەدیاریەوە ئێشك گریم كرد و بەیانیش هەر لەگەڵ ئەو سەفەرم كرد !!
من ناوم (شەهریار موحەمەدی ) یە !
دوێنێ هاوڕێكەم ( موحەمەد حەسەن زادە) لە شۆڕشی شاری بۆكان، بەگوللەی هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژێمی پەتوسێدارەی ئێران شەهید بوو !
شەو تاوەكو بەیانی بەئازارەوە بەدیار لاشەكەیەوە ئێشك گریم كردوو نەمتوانی بەجێی بێڵم !
بۆ بەیانی بە خۆپیشاندان بردمان بۆ گۆڕستان بۆئەوەی بە خاكی بسپێرین، بەڵام منیش بەگوللەی هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژێمی پەتوسێداەی ئێران پێكرام و ماڵئاواییم لە هەموو خەڵك كردوو بوومە هاوڕێی هەمیشەیی هاوڕێكەم (موحەمەد حەسەن زادە ) شەهیدبونم شانازییە بۆ درێژەدانی كاروانی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان و نەمانی ستەمگەری و كۆیلایەتی !!
هاوڕێیەتی ڕاستەقینە ئاوایە دوو مرۆڤی پاك و بێگەرد ناتوانن بێ یەك بژین و بێ یەكیش بمرن ، لەبەرئەوەی هەردوكیان یەك جەستەو یەك ڕووح و یەك هەست و یەك بیركردنەوەو یەك هوشیاری و یەك ....یەك ..تاد بەیەكەوە بەستراون وا تێكئاڵاون كاتێك یەكێكیان ئازار دەچێژێ ئەویتریشیان هەمان دەردو ئازار دەبینێ بوونی ئەو دووانە تەواوكەری یەكترن لەبەرئەوەی كاتێك یەكیان دەمرێ ئەویتریشیان دەبێ بمرێ ، هاوڕێیەتی ئاوایە پرسیار كردن لە ناو بازنەی هاوڕێیەتی وجودی نیە ،ئەوەی هەیە سەرتاپا متمانەو باوەڕ بە یەكتر كردنە و خۆشەویستیە !!
ڕووحی ئەم دوو هاوڕێیە بۆ هەمیشە شادو ئارام بێت !!
ئێوە نەمرن وامەزانن مردن ئێوە لە ناو دەبات ،ئێوە هەمیشە لە ناوماندان !!
یادتان بەرزو بەڕێز بێت !
بهروار: 21/11/2022
258 جار خوێندراوهتهوه
|