ژیاننامەی هونەرمەند" ئەحمەد کایا"
ژیانی کۆمەڵایەتی
ئەحمەد کایا کە بەگۆرانییە کۆمەلایەتییەکانی دەبێتە گۆرانیبێژی خەڵکی ھەژارو کوردی ستەمدیدەی تورکیا، ئەو گۆرانییەکانی بە چەکێک دەزانێ لەدژی بێ دادی و دوژمنانی بوونی کورد و بەوھۆیەوە گەلێ جار دەگیرێ و گۆرانییەکانی قەدەغە دەکرێن و رێگای گۆرانی گوتنیشی لێ تەنگ دەکرێتەوە. لەئاداری ١٩٩٩، کاتێ خەلاتی باشترین گۆرانی ساڵ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی وەردەگرێ، رایدەگەیەنێ: (من گۆرانییەکی کوردیم لەناو ئەلبومە تازەکەم داناوە، چونکە من بەرەسەن کوردم! گومانم نییە گەلێ کۆمپانیای مۆسیقا حەز دەکەن ئەلبومە تازەکەم بلاوبکەنەوە! تورکیا گرفتێکی ھەیە بەناوی کوردستان، لەبەرئەوە من ھەرگیز لەباسکردنی ئەم گرفتە بۆ ئەوانەی دان بەراستیدا نانێن، ماندوو نابم). دوای تەواو بوونی ئەم قسانە، چەند ھونەرمەندێکی تورک ھێرشیان کردە سەری و ھاواریان کرد: (خاین! بڕۆ دەرێ)، بەڵام ئەحمەد سوورتر بوو. دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە ٣٠ ی نیسان تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمانی، دایە پاڵی و لەھەموو لایەکی تورکیاوە تورکە تووندڕەوەکان ھێرشیان کردە سەری و ھەندێ رۆژنامەو دەزگای راگەیاندن داوای حوکمی ئیعدامیشیان بۆ کرد، بەلام ئەحمەد کایا، لەبەردەم یەکەمین دانیشتنی دادگا ئامادەبوو، ھەموو ئەو تۆمەتانەی رەت کردەوە کە درابوونە پاڵی. لەو ماوەیەدا، ئەحمەد کایا چووە ئەورووپا. دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە دوا دانیشتنیدا، بەبێ ئامادەبوونی کایا، سزای ١٠ دە ساڵ زیندانی بۆ ئەو دا. لە ١٦ی تشرینی دوەمی ٢٠٠٠، کاتێ بۆ سازکردنی کونسێرت لە پاریس بوو، لەشوێنی حەوانەوەی خۆی، کۆچی دوایی کردو لەگۆڕستانی ناودارانی پاریس “پیرلاشیز” بەخاک سپێردرا، دوای خۆی، “گوڵتەنی” ھاوسەری ئەلبوومە تەواو نەکراوەکەی گوێ بگرە ولاتە خۆشەویستەکەمی بلاوکردەوە. ئەمەی خوارەوە، بەشێکە لەو داکۆکینامەیەی ئەحمەد کایا لەبەردەم دادگای ئاسایشی نیشتمانی تورکیا پێشکەشی کرد: (من لەسەر چەقۆ راوەستاوم! کەسێک کە لەپێناوی گەلەکەیدا دەجەنگێ. ئەم داکۆکینامەیەتان لەبیربێ… لەساڵی ١٩٨٥ مۆسیقارێکی پیشەیی بووم. ژنم ھێناوە و دوو کیژی حەڤدەو دوازدە ساڵەم ھەیە. سەدان سترانم داناوەو گەلێ ئاوازیشم بۆ کەسانی دیکە داناوە. حەڤدە ئەلبومم بلاوکردۆتەوە کە چەندان ملیۆن دانەیان لێ فرۆشراوە. لەولاتانی دنیا کۆنسێرتم کردوە و چەند جارێک وەک گۆرانیبێژی ساڵ لەلایەن دەزگا ھونەرییە جۆراوجۆرەکانەوە ھەڵبژێردراوم. تەمەنم چل و دوو ساڵە و لە تورکیا دادەنیشم. بە تورکی بیرم کردۆتەوەو بە تورکی نووسیومە و بەتورکیش گۆرانیم گوتوە. من مۆسیقارم و ھاوولاتییەکی ئەم دنیایەم کە خۆی بەموڵکی ھیچ ناوچەیەک نازانێ و ھەست و سۆزی رووی لەمرۆڤە. دڵم ئەوەندە گەورەیە جێگای چاکەی گشت زمان و کولتوور و باوەڕو گۆرانییەکانی دنیای تێدا دەبێتەوە. تۆمەتێکم پێوە لکێنراوە کە ژیانی ھەڵگێڕاومەتەوە. تۆمەتی خەیانەت. پێیان گوتووم کە من کەسێکی دووبەرەکی خواز، ئەڵقە لەگوێ و بێئەدەب و بێئەقڵ و شێتم. ئەم سیفەتانە تۆمەتی کەس و گرووپگەلێکی ناسراون. روانگەو قسەی مرۆڤێک، کە بنەمای ھەموو ئەم تۆمەتانەیە، لە ھیچ ولاتێکی پێشکەوتوو و یاسا پەروەردا بە تاوان و تۆمەت ناژمێردرێن).
ھەڵبەستەکان
به‌روار:  17/11/2022
59   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...


هەرچەند هەمیشە دەیڵێم هەر چاکەیەک دەکەی نەباسی بکە و نە با کەسیش بزانێت، بەڵام گێڕانەوەی ئەم ڕووداوە حەزدەکەم ببێتە وانەیەک بۆ زۆر کەس.

چیرۆکی ئەو کو درێژه‌ ...
دوو مناڵ شەڕیان دەبێ، یەکەمیان بە دووەم دەڵێ:
دایکت قەحبەیە.
دووەمیان ئەڵێ تۆ چوزانی؟
یەکەم دەڵێ:
دایکم دایکتی لە قەحبەخانە دیوە.😛
نوکتەیە درێژه‌ ...

شێخ بابە عەلی تەکیەیی جارێک لەگەڵ مەلا حسێنی پیسکەندی و مەلا عەزیزی مفتیدا ئەچن بۆ کەرکووک بۆ دیدەنی سەید ئەحمەدی خانەقا... ئاودەستەکانی خانەقا ئەو وەختە لە دەرەوەی حەوشەی درێژه‌ ...
لە کافتریایەکی سێ ئەستێرەدا، لە ئاپۆرەی هاندەرانی مۆندیالدا، لە تەنیشت چەندین سەیارەی گرانبەهادا، لە درەنگانی شەوی ساردی پایزی سلێمانیدا، ئەم منداڵە گوڵفرۆشانە لەسەر کاشییە ساردەکە درێژه‌ ...

ئێوارەی 2022.11.27

" کاک سەباح یاسین " پێشمەرگەی ئەیلول و یەکەم مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕشی نوێیە.
کۆتایی 1978 هاتۆتە سوید و 10 ساڵ لە وولایەتی کالیفۆرنیا درێژه‌ ...
مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا بەنیازی ھێرشکردنە

فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكرایده‌كات، تورکیا هێزی لەسەر سنوری کۆبانێ جێگیرکردوەو بەنیازی هێرشکر درێژه‌ ...

بەداخەوە ڕۆژی 2022.11.26 "حەکیم حەمەڕەش بە کارەساتی ئوتومبێل لە شاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد.
کۆچکردوو 6 ساڵ لە تورکیا چاوەڕوانی مافی پەنابەری کردووە و 5 مانگە گەیشتۆتە درێژه‌ ...


پاییزی 1997 لەگەڵ 7 خراجیانی خزممان گەیشتینە ئەسینا .
من پارەی سەفەرم کەم بوو"  بەهۆی ڕۆیشتنی  نەوتەکە  دوکان زۆر زەرەری کردبوو و پارەیەکی زۆر درێژه‌ ...


مونیب فەتحی کوڕی هۆشیار فەتحی دانیشتووی شاری قارەمانی جوانڕۆ، لە رێکەوتی ۲۹ ی خەزەڵوەر لە نزیک ماڵی خۆیان کە دیمەنی تەقەکردنی جاش و خۆفرۆشانی سەر بە رژیمی ئاخوندی لە درێژه‌ ...

برادەرێک گێڕایەوە:
عەسرێکیان بێتاقەت بووم چووم بۆ سەرقەبران و هەندی قەبرم بەسەر کردەوە.
ناسیاوێکم هەیە گۆڕ هەڵدەکەنێ و هەڵی دەبەستێ ، لای دانیشتم و تا هەڵسام هەر درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   875
کۆی سه‌ردان:   26816136