شێرکۆ لە کوێی؟
یەک شەو ئەو پێنووسەم بەرێ و عومرم بەرە
بڕوا بکە، ھێشتا زوو بوو ئەم سەفەرە.
ئەم ڕۆژانە ھەتاو ھیچی پێ نەوتووی
کە بەیانیان ، ھەڵدێ لە ڕۆژھەڵاتەوە؟
تیژە تیشکێ، نەھاتووە بەلاتەوە
ھیچ ھەواڵێکت پێ بڵێ
یا، بێ ، دڵت بداتەوە؟
ئەو نامەیەی کە بە کوردی ناردت بۆ خوا
گەیشتبوو وەک بزانی
ئەو پرسیارانە یاساغن یا ئەتوانی؟
تۆ ھەر لە پارکی ئازادیت
یا سەرتداوە بۆ سەیوان؟
ئەم ماوەیە ، چیت بیستووە لە شەھیدان!
تۆ ئەزانی دوای کۆچی تۆ، چی مینی درۆی یوئێن بوو
بە قاچی منداڵی كوردا تەقینەوە؟
منیش ھیچم پێ نەنووسرا بەم دڵە پڕ برینەوە.
ڕەنج سەنگاوی
بهروار: 30/09/2022
232 جار خوێندراوهتهوه
|