وەسێتی ئەو گەنجە ئێراقیەی خۆی کووشت
(عەمار حەیدەر ) ئەو گەنجەی خەڵکی پارێزگای زیقار کە دوێنێ پێنج شەممە کۆتای بەژیانی خۆی هێناو پێش ئەوەی کۆتای بەژیانی خۆی بێنێت پۆستێکی بڵاوکردبوو لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تێدا نوسیبوی :

بەڵێ ئەمە چارەسەرە کاتێک رێگاچارە نامێنێت و ڕەوشت بوونی نامێنێت
بۆیە بریارمدا ئەم تاوانە گەورەیە ئەنجام بدەم وکۆتای بە ژیانی خۆم بێنم و هۆکاری مردنم لە ئەستۆ و گەردنی حەیدەر ناشی باوکم و هاوژینەکەی مەریم جاسم عەزیز دایە خاوەنی دڵێکی ڕەش .

وەسێتم ئەوەیە بێ بەش بن لە بینینی کورەکەم یاسر تا هەتا هەتایە و گەردنی ئەوانەش ئازاناکەم کە رێگایان پێ دەدەن ، و وەسێتم ئەوەیە لە خانەوادەی هاوژینەکەم ، کچەکەیان وکچەزاکەیان دوای مردنم راستەوخۆ ببنە لای خۆیان ، وئەوەی لە گەردنمە بری ( دوو ملیون ونیو پارەی شیاع جەبار ، وبری 200 هەزار محەمەد موحسین ، وبری 250 هەزار دینار حامید هاشم ، وبری 250 هەزار دینار ئەحمەد جواد ، وبری 100 هەزار دینار حوسێن حەمزە قەرزدارم ) .

لەگەڵ ئەوەی کە مافی وحەقی خۆم برە پارەیەک ماوەتەوە لە شوێنی کارەکەم داواکارم ئەو برە پارەیە کە دەکەوێتە لای هەرکەسێک بتوانێت قەرزەکانم بداتەوە و داوای گەردن ئازای لە هەموو لایەک دەکەم .

وبیرتان دەهێنمەوە کە حەیدەر ناشی ومەریم جاسم ئەم گەردن ئازایە نایانگرێتەوە وهەرگیز ڕۆژی خۆشیان نەبێت .

هەینی 2022/9/30
به‌روار:  29/09/2022
455   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   531
کۆی سه‌ردان:   29261098