سوید دەرگای چەک ناردنی بۆ تورکیا کردەوە
  • سوید دەرگاکانی بۆ هەناردەی چەک بۆ تورکیا دەکاتەوە.

  • ئەمە دوای ئەوە دێت کە دەستگەی چاودێریی بەرهەمی ستراتیجی، بۆ یەکەمجارە دوای سێ ساڵ بە پێی یاسای تایبەت بە هەناردەی چەک مۆڵەت دەدات کەلوپەلی جەنگی بۆ تورکیا بنێردرێت. بۆ نموونە کەرەستەی ئەلەکترۆنی و تەکنیکی جەنگی.

  • دەستگەی چاودێریی بەرهەمی ستراتیجی دەڵێن پاشخانی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە سوید داوای ئەندامێتیی لە ناتۆدا کردووە و حکومەتیش لەو ڕوانگەیەوە ڕایانگەیاند کە گۆڕانکاریی لە هەلومەرجەکانی هەناردەی چەک بۆ تورکیا دەکەن. 

  • گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  30/09/2022
202   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   944
کۆی سه‌ردان:   29264432