کوشتن بە کورسی کارەبایی.. ویلیەم کیملەر
نیویۆڕک1890

لەساڵانی 1870 کاندا لەئەمەریکادا یاسا وردە وردە بەتوندی جێبەجێدەکراو لەسێدارەدان زیادی کردبوو، بەڵام ئەنجامدانی لەسێدارەدان بەگوریس هەڵەی زۆر تێئەکەوت، ئەپچڕا، تاوانبارەکە نەئەمرد، ئازاری ئەچەشت و بەهێواشی ئەمرد هتد.. ناچار حاکمی نیویۆڕک لیژنەیەکی پزیشکی و یاسایی پێکهێنا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی "سەرکەوتو" ی بێ ئازارتر بۆ کوشتن.

ساڵی 1881 پزیشێکی ددان "ئەلفڕێد ساوثویك" بیرۆکەی کورسی کارەبایی بەوردەکاریەوە پێشکەشکرد، بیرۆکەکەی قبوڵکراو ساڵی 1890 بۆ یەکەمجار لەشاری بەفەڵۆ لەنیویۆڕک بەسەر سەرخۆشێکی نەگبەتا جێبەجێکرا "ویلیەم کیملەر" کەتاوانباربوو بەدزیکردن و کوشتنی کچەهاوڕێکەی بەتەور.

دوای ماوەیەک بەکارهێنان، دەرکەوت کوشتنی کورسی کارەبایی ئاسان و مسۆگەر نیە، بۆیە زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی تری لەسەرکرا و کۆمپانیای ئەدیسۆنیش بەشداری تیاکرد و بەسەر کۆمەڵێک سەگ و ئەسپ و فیلی بەدبەختا تاقیکرایەوە و پلانێکی زانستی تریان بۆ ڤۆڵتیەی کارەباکەی و ماوەی کارەبالێدانەکەیان داڕشت و ساڵی 1907 ڤێڕژنێکی تری پێشکەوتوو خرایە کارەوە.

لەڤێرژنە تازەکەدا لەسەر 2200 ڤۆڵت و 15 چرکە ڕێککەوتن و بڕیاردرا کورسیەکە داربێت و بەقایشی چەرم ببەسترێتەوەو تەزوو لەسەر و قاچی کەسەکە ببەسترێت.

دوای نزیکەی پەنجا ساڵ لەبڵاوبونەوەی کورسی کارەبایی لەئەمەریکا دا ساڵی 1946 کوڕێکی هەرزەکاری "ڕەش پێست" ویلی فڕانسێس" لەولایەتی لیوزیانا دەسگیرکرا بەتۆمەتی کوشتنی پزیشێکی دەرمانناس لەدوکانەکەیدا، بڕیاردرا ویلی فرانسس کەئەوکاتە 17 ساڵ بوو بەکورسی کارەبایی بکوژرێت، بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنیدا یەکسەر نەبورایەوە وەکو پزیشکەکان چاوەڕێیان دەکرد و کەوتە هاوار و قسەکردن، ئەمەش بو بەسەرەتای ڕەخنەگرتن لەم شێوازی کوشتنە و دەرکەوت نەک مسۆگەر نیە بەڵکو ئازاربەخشە و دڵڕەقانەیە "بەشایەتی ویلی فڕانسێس".

ساڵی 1977 کەدەرزی کوشندە داهات و لەتەکساس جێبەجێکرا، ئیتر کورسی کارەبایی وردە وردە پاشەکشێی کرد و لەچەندین ولایەت وەلانرا، لەئێستادا جگە لەوەی لەچەند ولایەتێکی ئەمەریکادا کاری پێناکرێ "وەک نیبراسکا" لەزۆربەی ولایەتەکان تاوانبارەکە سەرپشک دەکرێ لەنێوان هەڵبژاردنی کورسی کارەبایی و دەرزی کوشندەدا جگە لە دوو ولایەت نەبێت کەسەرپشک ناکرێ و لەسەر کورسی ئەکوژرێت.

تێبینی یەکەم: لەکیشوەری ئەوروپادا بەهیچ جۆرێک سزای کوشتن نەماوە "ئاخر وڵات لاتیڤیا بوو 2012 دا هەڵیوەشاندوە".

تێبینی دووەم: جگە لەئەمەریکا، لەفلیپین کورسی کارەبایی بەکاردەهات تا 1987 هەڵوەشایەوەو هاتنەوە سەر گولەبارانکردن.

تێبینی سێهەم: ویلی فڕانسیس دوای ساڵێک بەسەر فەشەلی کورسی کارەبایەکەدا، بە18 ساڵی لە 1947 جارێکی تر خرایەوە سەر کورسی و کوژرا.
توانا عوسمان
به‌روار:  29/09/2022
552   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   727
کۆی سه‌ردان:   29238237