بە هەزارەها تف لە تاران

لێره‌م ئه‌ڵێم به‌ " ئاراگۆن "
تف له‌ " پاریس "
تف له‌ " گانگۆن "
له ‌" ناپلێۆن "
له‌ " واشنتۆن "
له‌ " پنتاگۆن "
تف له‌" به‌رلین "
له ‌" شورای چین "
تف له‌ناوچه‌وانی " پۆتین "
تف له ‌" مۆسڪۆ "
له‌ " بێرنادشۆ "
تف له ‌" ڪۆتره‌ڪه‌ی پیڪاسۆ "
لە " ڪلینتۆن "
له ‌" هیمالایا "
له‌ " ئـۆڕاڵ "
له‌ " ئه‌مازۆن "
تف له‌ " گابۆن "
تف له ‌" ڪابوڵ "
تف له‌ " ئه‌نقه‌ره ‌وو ئاستانبوڵ "
به‌هه‌زاره‌ها هه‌زاران
تف له‌ " تـاران "
تف له‌ ناوه‌ڕاستی " عوڪاظ "
له ‌بورجی خه‌لیفه‌ " ڕیــاظ "
تف له‌جاشی مل به ‌" زه‌نـــگۆڵ "
تف لێره‌ تف له‌ " ئه‌نــادۆڵ "
تف له‌وانه‌ی له‌سه‌ر تیڤین له‌ناو ڕادێۆن ..
بێ چه‌ندو چۆن ..
دیموڪراسن
چه‌پن ڕاسن
شڪۆدارێڪی بێ شڪۆن ...
تفیان لێ بێ
به‌یه‌ڪ به‌هه‌زار به‌ملێۆن
به‌ته‌غارو بار و به‌تۆن
گشتان درۆن
خــــــۆ فڕۆشن
به‌شیری توله‌ سه‌گ گـــۆشن ..
به‌مرۆڤایه‌تی نامۆن ...
له‌یه‌ڪ تاپۆن
زه‌وییان کردووه‌ به‌بۆن ...
ته‌ڕنابن و ..
بوون به‌ڕۆن ...
پاڪ نابنه‌وه‌
گه‌ر به‌ئاوی سازگاری
كوێستانی قەندیلیش بیان شۆن.!

"عبدوڵا پەشێو"
به‌روار:  29/09/2022
508   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   473
کۆی سه‌ردان:   29233155