باپێشمەرگە نەچنەوە بۆ ڕۆژهەڵات
یەکێک زۆر بەتووڕەیی لێم تۆ بۆ دژایەتی چوونەوەی پێشمەرگە دەکەی؟ دەڵێم کاکە دژایەتی ناکەم و لە کاتی خۆشی دا بە زەرووری دەزانم، بەڵام" کەنگرو ماست بە وەعدەی خۆی"، لێم حاڵی ناىێ و توندتری دەکا، دەڵێم جەنابت لە کوێ دادەنیشی دەڵێ لە ئوروپام، دەڵیم کاکە گیان یەکەم ، من پیرم و شەڕی چەکداریم پێ ناکرێ، دووهەم خۆ من فەرماندەی پێشمەرگە نیم تا فەرمانم بە دەست بێ و کەسیش لەو سەری دنیا دا جوابی من ناداتەوە، منیش وەک جەنابت یەکێکم وڕاو سەرنجی خۆم دەنووسم ، ئەوجار وەک کوتم من پێم ناکرێ چون پیرم جەنابت ڕەنگە گەنج بی و پێت دەکرێ فەرموو خۆ کەس پێشی نەگرتووی!
دەڵێ جا توخودا ئەوە قسەیە و گووشیەکە دادەخاتەوە!
ئیبراهیم جەهانگیری
بهروار: 28/09/2022
315 جار خوێندراوهتهوه
|